ڕۆژانە 8 ئاگرکەوتنەوە لە ژینگەی کوردستان لە 3 ڕۆژی ڕابردوودا

0
1760

بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی ژینگەوان، بە نزیکبوونەوە بە نێوەڕاستی هاوین، ئاگرتێبەردانەکانی ژینگەی کوردستان گەییشتووەتە ئەوپەڕی خۆی بە جۆرێک کە لەو چەند ڕۆژەی دواییدا تەنیا لە 3 ڕۆژدا 23 حاڵەت ئاگرکەوتنەوە تۆمار کراوە.

هەواڵنێرانی ژینگەوان لە ناوچە جیاجیاکانی کوردستانەوە ڕاپۆرتیان لە دۆخی نالەباری ژینگە و بەرزبوونەوەی حاڵەتەکانی ئاگرتێبەردانی ژینگە داوە.

لەم چەند ڕۆژەدا، ڕۆژانە بەشێوەی نێونجی 8 ئاگرکەوتنەوە تۆمار کراوە کە ئامارێکی سەرسووڕهێنەرە و نیشان دەدات کە قەیرانەکە گەییشتووەتە ئەوپەڕی خۆی.

هەواڵنێری ژینگەوان لە ناوچەی ژاوەرۆی سنە ڕایگەیاند کە لەو ڕۆژانەدا ئاگر لە لێڕەوارەکانی دەوروبەری گوندی نییەر بەر دراوە و خەساڕێکی بەرچاو بە ژینگەی کوردستان گەییشتووە.

هەروەها لە ناوچەی میربەگ سەربە شاری نوورئاوای کرماشانەوە ڕاپۆرت لە ئاگرتێبەردانی ژینگە دراوە کە زامێکی دیکەی بە زامەکانی ژینگەی نیشتمان زیاد کردووە.

لە درێژەی جینۆسایدی سەوز لە کوردستاندا، دیسانەوە شاخی ئاربابای بانە بوو بە ئامانجی نەیارانی ژینگە و لەوێش ژینگە خەساری بەرکەوت.

پڕۆژەی لەناوبردنی ژینگە و دارستانەکانی زاگرۆس هەروەها ناوچەکانی لوڕستانیشی گرتووەتەوە و لەو پێوەندییەدا دارستانەکانی گوندی بەرئافتابی کووهدەشت ئاگریان تێبەردرا.

لە شاری پاوە ـوە هەواڵ گەییشتووە و تێیدا باس لە دوو ئاگرکەوتنەوەی جیاجیا لە قەڵاگا و گوندی شێخان کراوە.

گوندی مووسک ــی مەریوانیش بۆ چەندەمین جار لەو ڕۆژانەدا دیسانەوە ژینگەی بووەتە ئامانجی داگیرکەر و ناوەبەناوە ئاگری تێبەردەدرێت.

هەر لەو پێوەندییەدا و لە مەریوانەوە ڕاپۆرت درا کە ژینگەی کوورەی مووسەویی مەریوان ـیش ئاگری تێبەردراوە.

ژینگە و دارستانەکانی گوندی مێرگە ـی مەریوان، ناوچەی باریکاب ــی لوڕستان، ناوچەی کەورکێو س میشخاس ـی ئیلام، ناوچەی مزیدیان ــی پاوە و هەروەها گوندی مووژژ سەربەشاری سنە لەو شوێنانەن کە کەوتوونەتە بەر جینۆسایدی سەوز و پاش ئاگرتێبەردان بەشێکی بەرچاو لە ژینگەی نیشتمان بووەتە خۆڵەمێش.

هەرلەو پێوەندییەدا و لەدرێژەی ئەو شەپۆلە دژەژینگەییەدا، لە شاری خوڕەماوا پارکی شەریعەتی، گوندی کزێ سوار بێڵەگی سەربە سەلاسی باوەجانی، دارستانەکانی چوارزبر سەر بە کرماشان، چەم سۆ ا ئەنگووژانە سەر بە سنە، شاخی سوڵتان بایەقووبیی نەغەدە، گوندی قەرەکەند سەر بە بۆکان و ناوچەی دورە چگنی سەر بە لوڕستان لەو شوێنانەی دیکەن کە کراونەتە ئامانجی ئاگری نەیار و لە ئاکامیاندا خەسارێکی هەرە بەرچاو بە ژینگەی زاگرۆس گەییشتووە.

هەواڵنێرانی ژینگەوان لە گوند و ناوچە جیاجیاکانی کوردستانەوە درێژە بە ناردنی ڕاپۆرت و هەواڵ دەدەن و لە ڕاپۆرتەکانیاندا هاتووە کە لە گوندی کانیشە و زمانە سەر بە کامێران ئاگر لە ژینگە بەردراوە و زیاتر لە 50 هێکتار لە ژینگە بووەتە خۆڵەمێش و لەناوچووە.

هەروەها ژینگەی گوندی شمشێر سەر بە پاوە و گوندی ئەوڵ ویار چلە سەر بە گیلانی ڕۆژاوا لەو شوێنانەی دیکەن کە ئاگریان تێبەردراوە .

بەپێی هەواڵە گەییشتووەکان بە ماڵپەڕی ژینگەوان، خەڵکی کوردستان چیدیکە هیچ هیوایەکیان بە حکوومەت لەمەڕ یارمەتیدان بۆ کوژاندنەوەی ئاگرەکان نییە.

چالاکێکی ژینگەپارێزیی کورد لەو پێوەندییەدا بە هەواڵنێری ژینگەوانی ڕاگەیاند کە ئاگری نەیار لە هەر ناوچەیەکی کوردستان بەردەردرێتە گیانی ژینگە، بەشێوەی خۆڕسک وڵاتپارێزان لەو شوێنە ئامادە دەبن بۆ کوژاندنەوەی ئاگرەکان و هیچ هیوایەکیان بە حکوومەت بۆ یارمەتی نییە

.photo_2016-08-04_00-35-23

photo_2016-08-04_00-35-31

photo_2016-08-04_00-35-34

photo_2016-08-04_00-35-37

photo_2016-08-04_00-35-40

photo_2016-08-04_00-35-45