وەرزشوانانی کورد دەنگی خۆیان دەخەنە پاڵ دەنگی پشتیوانانی زرێبار

0
640

ژینگەوان: چەند دووچەرخەسوارێکی کوردی خەڵکی شاری بانە، بە مەبەستی پشتیوانی لە پاراستنی زرێبار گەییشتنە شاری مەریوان.

بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی ژینگەوان، ڕۆژی چوارشەممە 28ی ڕەزبەر، تیمێکی دووچەرخەسواری ئەنجۆمەنی ژینگەپارێزی پاژین لە شاری بانە، مەودای بانە – مەریوانیان بە دووچەرخە بڕی و گەییشتنە زرێبار.

ئەم گرووپە دووچەرخەسوارییە بە مەبەستی پشتیوانی لە ژینگەپارێزانی کورد لە شاری مەریوان ئەم چالاکییەیان بەڕێوەبرد.

ئەم چالاکییە بە دروشمی ” نا بۆ تێکدانی زرێبار ” بەڕێوەچووە و بەم شێوەیە پشتیوانی ژینگەپارێزانی کورد گەیەندراوەتە زرێبار و خراوەتە پاڵ دەنگی ژینگەپارێزانی مەریوان.

ئەم چالاکییە لەحاڵێکدا بەڕێوەچووە کە ئەگەری دروستکردنی پاڵاوگەیەکی نەوت لە قەراخ زرێبار بووەتە ڕۆژەڤ و ئەمەش وەکوو پیلانێک بۆ لەناوبردنی زرێبار سەیر دەکرێت.

ئارمان فەرەجپوور، محەممەد عەبدوڵاپوور و ئەبووبەکر ئەمینی، مەودای 135 کیلومێتریی نێوان بانە و مەریوانیان بە دووچەرخەسواری بڕێوە، و بەم شێوەیە پێداگرییان کردووە کە زرێبار موڵکی هەموو کوردستانە و هەموان دژی لەناوبردن و تێکدانی زرێبارن.

photo_2016-10-19_22-31-33 photo_2016-10-19_22-31-38 photo_2016-10-19_22-31-53 photo_2016-10-19_22-31-59