خێزانی پشیلە

0
1153

خێزانی پشیلە ( بە ئینگلیزی: Felidae ) بریتیە لە خێزانێک کە لە کۆمەڵێک گیانلەبەری دڕندە و گۆشتخۆر پێکدێت. هەموویان لێکچووی پشیلەن. زۆربەیان خوو و ڕەوشتیان وەک یەک وایە و زۆربەشیان خوو و ڕەوشتیان لە یەک نزیکە. کۆمەڵێکیان بە تانها دەژین و تەنها لە کاتی جووتبووندا (نێر و مێ) یەکدەگرن. هەموویان گۆشتخۆرن و شیردەرن. کۆمەڵێک لەم خێزانە لە کوردستان دەژین. ئەم ئاژەڵانە بە چرنووگە بەهێز و ڕاکردنە زۆر خێراکانیان توانای گرتنی نێچیرەکانیان هەیە. زۆربەیان لەشیان سووکە و دەتوانن بە هۆی چڕنووکەکانیان بەسەر دارەکاندا هەڵگەڕێن. زۆربەیان لە ناوچە گەرمەکانی وەک ساڤانا لە ئەفریقا و هەندێکیان لە ناوچە دارستانیەکانی وەک باشوور و ڕۆژهەڵاتی ئاسیا، ئەمازۆن لە ئەمریکا وە ئەوانی تریش لە ناوچەشاخاویەکان دەژین.