پێشوازی لە باڵندە کۆچەریەکان، بە خاوێن کردنەوەی گۆلی زرێبار

0
1050

بەپێی هەواڵی ماڵپەری ژینگەوان، ئەنجۆمەنی سەوزی چیا لە درێژەی کار چالاکیەکانی خۆییدا هەڵمەتێکی خاوێن کردنەوەی بە مەبەستی پێشوازی لە باڵندە کۆچەریەکانی لە گۆلی زرێبار بەرێوە برد.

ڕۆژی چوار شەممە ١٠ی سەرماوزی ٢٧١٦ی کوردی ئەنجۆمەنی سەوزی چیای شاری مەریوان بە هاوکاری خەڵکی ئەو شارە لە هەڵمەتێکی ژینگە دۆستانەدا بەشێکی بەرچاو لە گۆلی زرێباریان لە زبڵ و پاشماوە خاوێن کردەوە.

لەم هەڵمەتە خاوێن کردنەوەدا کە بە یارمەتی بەلەمدارەکانی زرێبار بەرێوە چوو، کۆمەڵێکی بەرچاو لە زبڵ و پاشماوەی نێو هۆلی زرێبار هێنایانە دەرەوە.

ئەم هەڵمەتی خاوێن کردنەوە لە ژێر ناوی” زرێبار ئەمرۆ زۆرتر لە هەر کات پێویستی بە پاراستن هەیە” بەرێوە چوو.

photo_2016-12-01_11-10-19

photo_2016-12-01_11-10-28