بۆچی شانەی هەنگوین لەشێوەی (٦) پاڵووە؟! + ڤیدیۆ

0
1674

مێش هەنگەکان گیاندارێکی لەڕادەبەدەر زیرەکن‌و ماتماتیکەکەشیان زۆر باشە. جگە لەزیرەکی، ئەوان لەدۆزینەوەی ئاراستەو سەرچاوە بە بەکارهێنانی شوێن‌و خۆر زۆرباشن. ئەوان هەنگوێنێکی زۆر لەکەمترین شوێنی مومکیندا کۆدەکەنەوە نهێنی پشت ئەم بڕە زۆرەی هەنگوین، روخساری شەش پاڵویی ئەم شانە هەنگوینانەیە.

دروستکردنی مۆمی هەنگوین بۆ هەنگەکان کارێکی لەڕادەبەدەر کاتبەرو قورسە، ئەوان ٨ گرام هەنگوین بۆ دروستکردنی ١ گرام مۆم بەکاردەهێنن، هەر بۆیە دەبێت دڵنیابن ئەم شانە زۆرترین هەنگوین لەخۆ دەگرێت. نهێنییەکە لەئەندازەی ئەم خانانەدایە. شەش پاڵو لەچاو (٥) پاڵو یان چوار پاڵو هەنگوینی زیاتر دەگرێت‌و کاتێکی کەمتر بۆ دروستکردنی تەرخان دەکرێت‌و فەزای تیاچووشی نییە. لە ڤیدیۆی ژێرەوە سەیری هۆکاری ئەوەی  مێش هەنگ (٦) پاڵو هەڵدەبژێرێت بکە.