مەریوان، ئاگرتێبەردان لە دارستان و سرووشتی کوردستان درێژەی هەیە

0
1250

بەپێی هەواڵی ماڵپەری ژینگەوان، سەرەرایی ئەوەیی کە نزیک بە دە ڕۆژ لە وەرزی پائیز تێدەپەرێت و لە هێندێ ناچەی کوردستان باران و تەنانت بەفریش باریوە، ئاگری دارستانەکانی نیشتمان تەواو بوون بە خۆیەوە نابینێت ڕۆژانە دارستانەکانی نیشتمان دەبنە قۆربانی کەمتر خەمی ناوندەکانی حکومەت.

رۆژی چوار شەممە٧ ڕەزبەری ساڵی ۱۳۹۵ی هەتاوی ئاگرلە دارستانەکانی کانی گۆیژە لە نزیک گۆلی زرێبار سەر بە شاری مەریوان بەردرا.

لەم ئاگرکەوتنەوە کە چەند کاتژمێری خایاند خەسارێکی قەرەبوونەکراوی لە ژینگەیی کوردستان دا، بە دەیان جۆری باڵندە ئاژەڵی ناوچەکەی کردووە قۆربانی، هەروەها چەندین هێکتار لە دارستان و لێرەوارەکانی ئەو ناوچەیە لە ئاگردا سووتا.

بە وتەی شایەدحاڵان، زۆربەی هەرە زۆری ئاگری دارستانەکانی کوردستان لە لایەن دژبەرانی سروشت و بەدەستێکی ئەنقەست و ئامانجدار ئەنجام دراون و حکومەتی کۆماری ئیسلامی ئیرانیش تا وەکوو ئێستا بۆ کوژانەوە یان بەدودا چوون بۆ ئەوەی تاوانباران بناسێت و سزای بدات هیچ کردوەیەکی ئەرێنی نیشان نەداوە.

هەر لەو پیوەندیەدە لە شاری روانسەر ئاگر لە دارستان و لێرەوارەکانی ناوچەیی زینان بەردرا کە لەم ئاگرکەوتنەوەشدا کۆمەڵێک خەساری قەرەبوو نەکراویی لە ژینگەی وەڵات دا.

رۆژانە چەندین حاڵەتی ئاگرکەوتنەوە لە ناوچە جیا جیکانی کوردستان روو دەدات، ناوەندەکانی حکومەت لە مەڕ کەم کردنەوە خەرسارە ژینگەیەکانی کوردستان هیچ کارێکیان نەکردووە، سەرەرای ئاگرتێبەردان لە دارستانەکانی کوردستان، بەستنی بەنداو، دابین نەکردنی شۆێنی گۆنجاو بۆ زبڵوو پاشماوەکانی شار و گۆندەکانی کوردستان چەندین کاولکاریتر لەلایەن دەست و پیوندیەکانی حکومەتەوە، ژینگە و سرووشتی کوردستان دەناڵێنێت.

جێگای ئاماژەیە کە لە سەرەتایی ئەمساڵەوە تا ئێستا زیاتر لە ٦۰۰ حاڵەتی ئاگرکەوتنەوە لە ناوچە جیا جیاکانی کوردستان رووداوە و بە سەدان هێکتار لە دارستان و لێرەوارەکانی کوردستانی کردووە بە سووتماک.photo_2016-09-28_14-44-58 photo_2016-09-28_14-45-05 photo_2016-09-28_14-45-11 photo_2016-09-28_14-45-19