مەترسی لە ناو چوون، ویشک بوونی گۆلی”گهر”لە پارێزگایی لۆڕستان لە ئارادایە

0
828

بەپێی هەواڵی ماڵپەری ژینگەوان، وشک بوونی رووبار و گٶلەکان لە ڕٶژهەڵات کوردستان درێژەی هەیە، مەترسی وەشک بوونی گۆلی “گهر”لە پارێزگای لۆڕستان لە ئارادایە.

هەواڵنێری ماڵپەری ژینگەوان لەو بارەوە رایگەیاند لە ماوە چەند ساڵی رابردوودا گۆلی “گهر” کە یەکێ لە شۆێنە گەشتیاریەکانی پارێزگایی لۆڕستان و ئێران بە ئەژمار دێت، بە شێوەیەکی عەمدی لە لایەن بەرپرسانەوە پەراوێز خراوە، هیچ ناوندێکی حکٶمەتی لە هەمبەڕ ئەو گرفتانەیی کە بەرۆکی ئەم کۆلەیی کرتووە وڵامدەر نییە، بێدەنگی ناوەندە پیوەندیدارەکانی حکۆمەت بەرە بەرە گۆلی “گهر”ریش بە دەردی گۆلی ورمێ دەبات.

تێکەڵ بوونی فازڵاوی شیمیایی ، ئنسانی، حیوانی لەگەڵ ئاوی ئەم گۆلە، هەروەها بوونی” مواد شوینده حجم لجن”لە ناو ئەم گۆلە زیادی کردووە، بووەتە هۆیی رەنگ گۆریینی ئاوی ئەم گۆلە، نەبوونی خزمەتگۆزاری پێویست، نە بوونی سیستمێکی دروست ئاوەرووەکانی ئەو شۆێنە یەکێ لە هۆکاری پێکهاتنی ئەم دۆخەیە.

یەکێ لە چالاکانی ژینگەپارێزی پارێزگایی لۆڕستان لەو بارەوە رایگەیاند کە گۆلی “گهر”یەکێ لە شوێنە گەشتیاریەکانی پارێزگایی لۆڕستانە و ساڵانە بە تایبەت لە وەرزی هاویندا بە هەزاران خەلکی کوردستان و ناوچەکانیتری ئێران رووی لێدەکەن، کە یەکێ لە هۆکارەکانی پێکهێنانی ئەم دۆخە کەمتر خەمی هاوڵاتیانە کە بۆ بەسەر بردنی کاتی پشوویی خۆیان روو لەو شوێنە دەکەن.

ئەو چالاکە ژینگەپارێزیە لە درێژەدا وتی لە ماوەی چەند ساڵی رابردوودا چەندین جار بەرپرسانی پیوەندیدارمان لە مەڕ لە نەو چوونی ئەم گۆلە بە نوسراوە ئاگادار کردووەتە، بە روونی ئاماژەمان بە تێکەڵ بوونی فازڵاویی گۆندەکانی دەوروبەریی گۆلی “گهر” کردووە کە تا ئێستا لە لایەن بەپرسانەوە هیچ کارێک بۆ پێش گرتن بە کارەساتە نەکراوە سەرەرایی ئەوەش ئاویی گۆلەکە بە شێوەیەکی بەرچاو کەمت کردووە.

گۆلی”گهر” لە نێوان شاخەکانی “اشترانکوە” شاری دروود لە پارێزگایی لۆڕستان هەڵکەتووە وەک قۆتبی گەشتاری ئەو پارێزگا چاو لێدەکرێت، ساڵانە بە هەزاران گەشتیاری ناخۆیی و بییانی روویی لێدەکەن.