کامیاران/ئاگرتێبەردانی دارستانەکانی کوردستان بەردەوامە

0
528

بەپێی هەواڵی ماڵپەری ژینگەوان،ئاگرتێبەردانی دارستانەکانی کوردستان لە سەرتای وەرزی هاویندا بە چڕی دەستی پێ کردووە و بەردەوامی ئاگرکەتنەوەکان هاوەڵاتیانی رۆژهەڵاتی کوردستانی لە پشت کوێ خستنی ئەمە مەسەلە لەلایەن حکومەتەوە نیگەران کردووە.

رۆژی سێ شەممە رێکەوتی ۷ی پۆشپەر ئاگرکەوتنەوەکانی نیشتمان گەیشتە شاری کامیاران و کۆمەڵێکی بەرچاو لە دارستانەکانی گوندی بلۆجە شاخ و لێرەوارەکانی ئەو ناوچەی گرتەوە،کە بووە هۆی سۆتاندنی بەشێکی بەرچاو لە دارستانەکان گوندی بلۆجە و خەسارێکی ژینگەی بە دارستان و سرووشتی ئەو ناوچە گەیاند.

شایانی باسە کە سەرەرای ئەو کە چاڵاکانی ژینگە پارێری کامیاران ناوندی پیوندیدارەکانیان ئاگادار کردەوە بە هانای لێرەوارەکانی ئەو ناوچەوە نەچوو،بە نا چار خەڵکی گوندی بلۆجە و چاڵاکانی ژینگەپارێزی کامیاران کۆژانیانەوە.

هەر لەم پیوندیەدا ئاگرلە ناوچە شەمامەی لە شاری جوانروو بەردراو بووە هۆی لەناو چوونی رۆبەرێکی یەکجار زۆر لە لێرەوارەکانی ئەو ناوچە،خەسارێکی ژینگەیی بەرچاوی بە ژینگە ئەو ناوچە گەیاند.

شایانی باسە کە ئەم ئاگر بە هەوڵوو تێکۆشانی ئەنجۆمەنی مارپرێس لە شاری جوانروو کۆژاندیانەوە.