هەڵمەتی ژینگەپارێزیی بنکەی ژینگە و پۆلەکانی زمانی کوردیی زانکۆ پەیام‌نووری مەریوان

0
1144

بەپێی هەواڵێک کە بە ناوەندی ژینگەوان گەیشتووە، ڕێکەوتی ۲۳ی گەڵاڕێزان، بنکەی ژینگەی زانکۆ پەیام‌نوری مەریوان بە هاوکاریی پۆلەکانی زمانی کوردیی زانکۆی ناوبراو، لە هەڵمەتێکی ژینگە پارێزیدا، دەستیان داوەتە کۆکردنەوەی بەڕووەکانی نێو حەوشەی زانکۆ و لە ناوچەی سووتاوی قەڵای ئیمام، ئەم “بەڕوو”وانەیان چاندووە.

ئەم هەڵمەتە ژینگەپارێزییە بە بەشداریی ڕێژەیێکی بەرچاو لە خوێندکارانی پۆلەکانی فێرکاریی زمانی کوردی و ژینگەپارێزانی بنکەی ژینگە، بە مەبەستی بوژاندنەوەی دارستانە سووتاوەکانی قەڵای ئیمام بەڕێوەچووە.

هەروەها ئاماژەیان پێکردووە کە ئەم چالاکییە وەکوو ناڕەزایەتییێکی ژینگەپارێزی بووە دژی دروست‌کردنی پاڵاوگە لە پەنای زرێبار و مەرهەمێکە بۆ ئەو زامەی کە لەسەر جەستەی قەڵای ئیمام خۆی دەنوێنێت.

هەروەها زیادیان کرد: ئەم چالاکییە دەستپێکێکە بۆ چالاکییە هاوبەشەکانی پۆلەکانی فێرکاریی زمانی کوردی و بنکەی ژینگەی زانکۆ پەیام‌نووری مەریوان، لەبواری ژینگەپارێزی و فەرهەنگ‌تەوەری.

photo_2016-11-13_13-27-23

photo_2016-11-13_13-28-02