چیای سوڵتان یاقووب لە نەغەدە ئاگر درا

0
681

ژینگەوان: بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی ژینگەوان، ئەمڕۆ هەینی ١٨ی پووشپەڕی ١٣٩٥ی هەتاوی، چیای سوڵتان یاقووب لە شاری نەغەدە ئاگری تێبەردراوە.

سووڵتان یاقووب، شوێنێکی گەشتیاریی کوردەکانی شاری نەغەدەیە و لە نزیک گوندی باڵغچی هەڵکەوتووە.

سەرەڕای هەوڵی زۆری کوردەکانی شاری نەغەدە بۆ کوژاندنەوەی ئەم ئاگرە، ئاگری سوڵتان یاقووب تا ئێستاش بەردەوامە و ناوەندە پەیوەندیدارەکانی شاری نەغەدە هیچ هەنگاوێکیان لەمبارەوە نەناوە.

بە گوێرەی هەواڵی شایەتحاڵان، بەشێکی بەرچاوی “سوڵتان یاقووب” سووتاوە.

لە بەهاری ئەمساڵدا و دوابەدوای پەیامی ڕاسانەوە لە لایەن حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، شەپۆلێکی بەربەرین لە ئاگرتێبەردانی شاخ و چیا و لێڕەوارەکانی کوردستان لەلایەن دەست و پێوەندەکانی ڕژیمیەوە دەستی پێکردووە.

هەروەها ساڵی پاریش سوڵتان یاقووب ئاگری تێبەردراو نزیک بە ٤٠ هێکتاری ئەو شوێنە گەشتیارییە لەناو ئاگردا سووتا.