بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەری ژینگەوان، پەرەپێدان بە کۆلتووری ژینگەپارێزی نیشتمان دۆستی لە ناوچە جیاکانی کوردستان ڕۆژ لە داویی ڕۆژ روو لە زیاد بوونە، لە چەند گۆندی ناوچەی ژاوەرووی سنە چەند هەڵمەتی جۆرواجۆری ژینگە پارێزی بەرێوە چوو.
ڕۆژی هەینی ٧ خەزەڵوەری ٢٧١٦ی کوردی گرووپی ژینگەوانانی ئاوایی تەنگیسەر لە ناوچەی ژاوەرووی سنە بە بشداری کۆمەڵێکی بەرچاو لە خەڵکی ئەو گۆندە هەڵمەتێکی بەرینی ژینگەپارێزییان بەرێوە برد.
ئەم هەڵمەتە کە کاتژمێر ۹ی بەیانی دەستی پێکرد لە جادەی سەرەکی ئاوایی تا چوۆمی گەورە و دەورو بەری بە درێژای نزیک بە یەک کیلۆمێتر هەروەها چوۆمی زواندەرە و کۆڵانەکانی ئاوایی بە تەواوی لە هەر جۆرە زبڵ و پاشماوە خاوێن کرایەوە و لە کۆتایدا بە تراکتووری یەکێ لە هاووڵتیان بۆ شوێنی تایبەتی زبڵ و پاشماوەکانی ئاوایی گوازرایەوە.
هەر لەو پیوەندیەدا لە گۆندی نێیەری هەر لە ناوچەی ژاوەرووی سنە لەلایەن کۆمەڵێک لە لاوانی ئەو گۆندەوە هەڵمەتێکی بەرینی کۆ کردنەوەی بەڕوو بەرێوە چوو، کە لە شاخەکانی دەرووبەری گۆندی نێیەر لە لایەن لاوانی ئەو گۆندەوە چێرا، قەرار وایە کە لە ماوەی حەوتووی داهاتوودا هەمان هەڵمەت درێژەی هەبێت.
جێگایی ئاماژەیە کە لە ماوەی چەند ساڵی رابردوودا ئاوایی نێیەر مەکۆی دەیان چالاکی بەرینی فەرهەنگی کۆلتووری بووە کە مەسەلە پیوەندیدارەکان بە ژینگە یەکێ لەو کارانە بووە کە لە ناو دڵی خەڵکی ئەم گۆندەدا وەکوو ئەرکێکی ڕۆژانە لێهاتووە.
شایانی باسە کە لە ماوەی حەوتووی رابردوو هەڵمەتی هاوشێوە لە گۆندەکانی گەلێن هەروەها تەوریوەری بەرێوە جوو بوو.
ناوچەیی ژاوەروی سنە یەکێ لە ناوچە گەشتیاریەکانی ناوچەی سنە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە ئەژمار دێت، کە لە ماوەی چەند ساڵی رابردوودا بە هۆی درۆست کردبت بەنداوی ژاوە لە نزیک گۆندی نێیەر و مێراو خەسارێکی بەر چاوی لە لە زەویی زاری خەڵکی گۆندەکانی مێراو، دەرەگۆڵە، عەنەراو، بزڵانە…داوە، کە بە هۆی سیاسەتی نادرۆستی بەرپرسان ملیاردها دۆلار زیانی لە خەڵکی ئەو ناوچەداوە.