بەرێوە چوونی چالاکی ژینگەپارێز لە شارۆچکەی مووژژ

0
781

بەپێی هەواڵی ماڵپەری ژینگەوان، ئەنجۆمەنی ژینگەپارێزی مووژژ لە درێژەی کارو چالاکییەکانی خۆیدا هەڵمەتێکی بەرینی خاوێن کردنەوەی بەرێوە برد.

رۆژی پێج شەممە ۱٥ی رەزبەری ۱۳۹٥ی هەتاوی ئەنجۆمەنی ژینگەپارێزی مووژژ بە بەشداری خەڵکی شارۆچکەی مووژژ لە هەڵمەتێکی خۆرسکدا سەرجەم شارۆچکەی مووژژیان لە زبڵ و خاشاک پاک کردەوە.

ئەنجۆمەنی ژینگەپارێزی مووژژ لە ماوەی رابردوودا کە بە شێوەیەکی گۆماناوی هەر ڕۆژە ئاگر لە ناوچەیەکی نیشتمان بەردەدرا، بە شێوەیەکی چالاکانە لە کۆژانەوەی ئاگری نەیاڕان لە ناوچە سنە بە تایبەت ناوچەی مووژژ بەشدارییان کردووە.

شایانی باسە ڕۆژانە لە ناوچە جیا جیاکانی کوردستان چەندین چالاکی خاوێن کردنەوە زەرێوە دەچێت و خەڵکی کورودستان بە شێوەی خۆرسک بەرنگاری ئاگر نەیارانی ژینگەی وەڵات دەبنەوە.