بوژاندنەوەی کۆلی ورمێ بە یەکجاری راگیرا

0
843

بەپێی هەواڵی ماڵپەری ژینگەوان، بووژاندنەوەی گۆلی ورمێ کە هەتا ئیستا چەندین پڕۆژە و گەڵالەی بۆ داڕێژراوە، لە سەرەتای ئەمساڵەوە بە بڕینی بوودجە بە کردەوە بە داخرانی ئەو پڕۆسەیە کۆتایی پێهات.

بەپێی هەواڵی هەواڵدەرییە حکومەتییەکان، بوژاندنەوەی گۆلی ورمێ لە سەرەتای ئەمساڵەوە بە بڕینی بودجە بە کردەوە بە داخرانی ئەو پڕۆسەیە کۆتایی پێهات.

ڕاگرتنی پڕۆسەی بوژانەوەی گۆلی ورمێ، لە بەرنامەکانی ستادی بوژاندنەوەی ئەو گۆلە بە دوای ناکۆکی بەڕێوەبەران و بەرپرسانی ئابووریی دەوڵەت ڕوویداوە.

عیسا کەلانتەری، بەڕێوەبەری ئەو ستادە وێڕای ڕاگەیاندنی ئەم هەواڵە ئەوەشی خستەڕوو کە؛ ڕێکخراوی بەرنامە و بوودجە بە نەزانییەوە پارەی بۆ ئەو پرۆژەیە تەرخان کردووە.

ناوبراو، لەو کۆبوونەوەیەکدا کە لە شاری سەڵماس بەبێ بەشداری نوێنەرانی مەجلیسی پارێزگای ورمێ و پێشنوێژی ئەو شارە بەڕێوەچوو، ڕوونی کردەوە: بەڕێوبەرانی ستادی دەوڵەت دەڵێن تواناییەکانی دەوڵەت بەشی دانی پارەی کارمەندەکان ناکات و تەرخان کردنی بوودجە بۆ بوژاندنەوەی گۆلی ورمێیش هەروەها ڕاگیراوە.

تێچووی ژیاندنەوەی گۆلی ورمێ لە نێوان ٦هەتا ٧ میلیارد دۆلار(٢٥هەزار میلیون تەمەن) بەراورد کراوە.

کەلانتەری هەروەها حکوومەتی بە پشتگوێ خستن وکەمتەرخەمی لە بەرانبەر ژینگەپارێزی تاوانبار کرد و گوتی: ناتوانم وەک “چوپان دروغگو” هەموو ڕاستییەکان بڵێم،پڕۆسەی بوژاندنەوەی گۆلی ورمێ بەرنامەیەکی بەردەوامە و ژیاندنەوەیی کاتی دەبێتە هۆی بە فیڕۆدانی سەرچاوە ماڵییەکان.

ناوبراو پێشتر، وەزارەتی وزە و وەزارەتی کشت و کاڵی بە هۆی” سیاسەتە‌کانی گەشەپیدان” سەبارەت بە گۆلی ورمێ بە تاوانبار زانیبنوو.
شۆرەکات لە دەورووبەری گۆلی ورمێ بە پانتایی ٥ هەزار کیلۆمێتر ئەو گۆڵەی تەنیوەتەوە کە بە گشتی ناوچە کوردنشینەکانی ئێران لە پارێزگاکانی ورمێ، سنە و کرماشان لە خۆدەگرێت.