بەرێوە چوونی چالاکی ژینگەپارێزی لە شاری پاوە

0
879

بەپێی هەواڵی ماڵپەری ژینگەوان، ئەنجۆمەنی ژیوای شاری پاوە لە درێژەی کار و چالاکییەکانی خۆییدا هەڵمەتێکی بەرینی خاوێن کردنەوەی بەرێوە برد، هەروەها لە بڵاو کراوەیەدا رێزی لە هەڵوێستی کاک شەریف باجوور چالاکی ژینگەپارێزی شار مەریوان گرت.

ڕۆژی هەینی ١٤ی ٢٧١٦ی کوردی ئەنجۆمەنی ژیوای شاری پاوە لە هەڵمەتێکی بەرینی ژینگەپارێزییدا بە هاوکاری بەشێکی بەرچاو لە خەڵکی سرووشت دۆستی شاریی پاوە سەرجەم دارستانەکانی قەراخ جادەی نێوان ترمیناڵی نەوسوو تا کەلی”هەڵەویار”یان خاوێن کردەوە.

ئەم هەڵمەتە ژینگەپارێزیە لە کاتژمێر ٩ی سەر لە بەیانی بە بشداری زیاتر لە ٥٠ کەس لە پیر و لاوی ئەو ناوچەدەستی پێ کرد دوایی چەند کاتژمێرێک کۆتایی پێ هات، کە لەم هەڵمەتەدا زیاتر لە ٣ روون زبڵ و پاشماوەی ئەو ناوچەیانە کۆ کردەوە.

شایانی باسە کە هاوکات لەگەڵ بەرێوە بردنی ئەم هەڵمەتە ژینگەپارێزیە، هاوکات بوونی تێپەر بوونی کاک شەریف باجوور کە بۆ ماوە زیاتر لە دوو ڕۆژە مانی لە خواردن گرتووە لەلایەن ئەنجۆمەنی ژیوای شاری پاوە وێرایی پێشوازییەکی گەرم و کۆر لەوحێکی رێزلێنانی پێشکەش کرا،
کە دەقی رێزلێنانەکە بە چەشنە خوارەوەیە

photo_2016-11-04_14-26-52
جێگای ئاماژه‌یه‌ به‌ڕێز شه‌ریف باجوور له‌ چه‌ن ڕۆژ پێشه‌وه‌ ڕێپێوانێکی تاکه‌ که‌سی له‌ مه‌ریوان تا سه‌لاس و به‌ مه‌به‌ستی ئیدانه‌ کردنی کوشتنی ئاژه‌ڵان له‌ کوردستاندا ده‌ست پێکردووه‌ و به‌ درێژایی ڕێپێوانه‌که‌یشی مانی له‌ خواردن گرتووه ئەم هەڵوێستەی بەرێز باجوور لە ژێر ناوی “نا بۆ توندوتیژی” بەرێوە چووە.

خاڵی جێگایی سەرنج لەم هەڵمەتە ژینگەپارێزانی ناوچەی پاوە ئەوە بوو کە کاک شەریف سەرەرایی ماندوو بوونێکی زۆر هەر لە کاتی گەشتنی، پێشوازی ژینگە دۆستانی ئەو ناوچە هاوکات لەگەڵیان دەستی دایە خاوێن کردنەوەی دارستانرکانی ئەو ناوچە.

photo_2016-11-04_16-03-21 photo_2016-11-04_16-03-39 photo_2016-11-04_16-03-55 photo_2016-11-04_16-04-05