بەپێی هەواڵی ماڵپەری ژینگەوان، ئەنجۆمەنی ژینگەپارێزی پاژین لە شاری بانە لە درێژەی کار و چالاکییەکانی خۆیدا هەڵمەتێکی ژینگەپارێزی بەرێوە برد.
ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٦ی ڕەزبەری ۱۳۹٥ی هەتاوی، بە بۆنەی ڕۆژی گەشتیاری بەنجۆمەنی ژینگەپارێزی پاژین بە بشداری دایرەی گەشتیاری و میراتی فەرهەنگی بانە، هەڵمەتێکی خاوێن کردنەوەی لە ناوچەی گەشتیاری دەشتی سورێن و سەیرانگاکەی بەڕێوە برد.
هەڵمەتەکە کاتژمێر ۱۲ی نیوەڕۆ دەستی پێ کرد و پاش کاتژمێرێک کۆتایی پێ هات و سەرجەم سیرانگایی سوورێنیان لە زبڵ و پاشماوەکان خاوێن کردەوە.
لە کۆتاییدا لەلایەن ئەندامانی بەڕێوەبەری دایرەی گەشتیاری میراتی فەرهەنگی بانە و ئەندامانی پاژین دەست خۆشی لە بەشداربووان کرا و داوایان لە خەڵک کرد کاتێک بۆ گەشت و سەیران ڕوو ئەکەنە سەیرانگاکان پاشماوەکانیان بەجێ نەهێڵن و کۆیان بکەنەوە و بڕوات بۆ شوێنی مەبەست کە زبڵ دانە.
شایانی باسە لەم چالاکیەدا ژنان و کچانی ئەنجۆمەنی ژینگەپارێزی پاژین بەشدارییەکی بەرچاویان کردە بوو.