ئاگر دەست لەسەر تاقۆسانی کرماشان هەڵناگرێت

0
772

بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی ژینگەوان، بۆ چەندەمین جار لە ماوەی ڕابردوودا، ئاگر لە تاقۆسان بەردراوە.

هەواڵنێری ژینگەوان لە کرماشانەوە ڕایگەیاند کە ئاگرکەوتنەوەکە بە هیمەتی ژینگەپارێزان کۆنترۆڵ کراوە بەڵام خەساری گەیاندووە بە ژینگەی نیشتمان.

هەر لەم پێوەندییەدا، دوو ڕۆژ پێش ئێستاش، لە درێژەی ئاگرکەوتنەوەکانی زاگرۆسدا، ئاگر لە دارستان و لێڕەوارەکانی بلورانی کووهدەشت بەردرابوو.

چالاکێکی ژینگەپارێزیی کورد لە پێوەندییەکی تەلەفۆنیدا خەساری ئەو ئاگرکەوتنەوەیەی زیاتر لە 200 هێکتار خەڵماند.

ئاگرکەوتنەوەکانی زاگرۆس ڕۆژەبەدوای ڕۆژ لە بەرینتربوونەوەدان و ناوەندە حکوومەتییە پێوەندیدارەکان هەروا بێدەنگن .