ئاگری نەیارانی ژینگەی جوانی کوردستان دارستانەکانی قەڵاگای لە شاری روانسەر رەش بۆش کرد

0
532

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەری ژینگەوان،ئاگرتێبەردان لە دارستانەکانی زاکرۆس بە شێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە و رۆژانە دەیان هکتار لە دارستانەکانی کوردستان دەکاتە ئامانج.

رۆژی پێج شەممە رێکەوتی ۱۷ی پۆشپەری ۲۷۱٦ی کوردی ئاگر لە دارستانەکانی گوندی قەڵاگا دەورووبەری ئەشکەوتی قۆری قەڵاگا لە ناوچەی رەوانسەر بەردرا و رێژەیەکی بەرچاو لە داستانەکانی ئەو ناوچەیەی کردە خەڵووز.

شایانی باسە کە دارستانەکانی قەڵاگا بە دەیان ئاژەڵی جۆرواجۆر تێیدا ژیان دەکەن کە بە هۆی ئەم ئاگرکەوتنەوە ژیانی بەشێکی بەرچاویان کەوتووە مەترسیەوە چەندین باڵندە و ئاژەڵ لەم ئاگرکەوتنەوەدا لە ناو چووەن.

رێژەی سۆتاندنی دارستانەکانی قەڵاگا لەلایەن چاڵاکانی ژینگەپارێزی ئەو ناوچەوە زیاتر لە ۳هکتار خەڵمێنراوە.

هۆکاری ئاگرکەوتنەوەکە لەلایەن چاڵاکانی ژینگەپارێزی ئەو ناوچەوە کەمتر خەمی چەند گەشتیار راگەیەندراوە، ئەم ئاکرکەوتنەوە لە لایەن خەڵکی گوندی قەڵاگا و چاڵاکانی ژینگەرێزی ئەو ناوچەوە کۆژایەوە.

ناوچە قەڵاگا و ئەشکەوتی قۆری قەڵا یەکێ شوێنە گەشتیاریەکانی کوردستان بە ئەژماردێت و ساڵانە لە سەر جەم شارەکانی کوردستان و ئێرانەوە خەڵک رووی لێدەکات،ئەشکەوتی قۆری قەڵا جەگە لەوە کە شوێنێکی گەشتیارییە یەکێ لە ئاسەوارە مێژوویەکانی کوردستان و ئێران بە ئەژمار دێت.