ئاگرتێبەردانەکان لە پارێزگای کرماشان بەردەوامە کەس گۆێبیستی ویستوو داخۆازیەکانی خەڵک نییە

0
729

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەری ژینگەوان،دارستانەکانی پارێزگای کرماشان رۆژانە بە شێوەیەکی کۆماناوی ئاگریان تێبەر دەبێت و کەمتر خەمی ناوندەکانی حکومەت هۆکاری سەرەکی زیاتر بوونی رێژەی ئاگرکەوتنەوەکانە.

رۆژی سێ شەممە رێکەوتی ٥ی گەلاوێژی ۲۷۱٦ی کوردی ئاگر لە دارستانەکان ناوچەی جەواهێر لە گوندی بێڵەواری سەر بە پارێزگای کرماشان بەردڕا و رووبەرێکی بەرچاو لە دارستان و لێرەوارەکانی ئەو ناوچەیە بە تەواوی لە ئاگری دژمنانی ژینگەی وەڵاتدا سووتا.

یەکێ لە هاوەڵاتیانی ئەو ناوچە لە پیوندی لەگەڵ ئاگرکەوتنەوەکەدا بە ژینگەوانی راگەیاند،ئاگرتێبەردان لە دارستان و لێرەوارەکانی ئەو ناوچە بۆ خەڵکی ناوچەکە وەک شتێکی ئاسایی لێهاتووە هەر ڕۆژە و شوێنێک ئاگری تێبەردەدرێت،ئەو هاوەڵاتیە لە درێژەدا وتی ئاگری گوندی بێڵەوار زیاتر لە ۷کاتژمێر درێژەی کێشاوە و زیاتر لە ۳۰ هکتار لە دارستان و لێرەوارەکانی ناوچەکە بە بە تەواوی سووتاوە زەرەروو زیانێکی بەر چاو زەر ژینگە و گیان لە بەرانی ناوچەکە کەوتووە.

هەر لە پیوندی لە ئاگرتێبەردانەکانی لەو ناوچە دانیوەرووی سێ سەممە ٥ی گەلاوێژ ئاگر لە دارستان و ێرەوارەکانی شاخی بانکول لە شاری ئەیوان بەردرا و خەسارێکی ژینگە بەر چاو زەر سرووشت و گیان لە بەرانی ناوچەکە کەوت.

شایانی باسە لەم هەر دوو حاڵەتی ئاگرکەوتنەوەکان لە پارێزگای کرماشان لەلایەن خەڵک ژینگەپارێزی ناوچەکە چاڵاکانی ژینگەپارێزی ئەو ناوچە کۆژایەوە.

لە ماوە رابردوودا کە ئاگرتێبەردانی دارستانەکانی کوردستان کە بە شێوەیەکی بەر چاو زیادی کردووە ناوندەکانی حکومەت یەکێ لە هۆکاری سەرەکی رێژەی زیاتر سووتانی دارستانەکان بوون،سەرەرای کەمتەرین بشداری ناوندەکان حکومەت هیچ کەرستی ئاگر کۆژێنەوەیان بۆ خەڵکی ناوە دابین نەکردووە.

2106190

13664489_1801872016691686_1749553927_n