پەپێی هەواڵی ماڵپەری ژینگەوان،لە ماوەی دە رۆژی رابردوودا ئاگرتێبەردانی دارستان و لێرەوارەکانی کوردستان دەستی پێ کردووە،رۆژانە دەیان هکتار لە لێرەوارەکانی کوردستان لە ناو دەچێت.
رۆژی شەممە رێکەوتی ۱۲ی پۆشپەری ۲۷۱٦ی کوردی لێرەوارەکانی گوندی ئاسماندەرە سەر بە ناوچەی مووژژی و شاری کامیاران کەوتە بەر تەوژمی نەیارانی ژینگەی کوردستان رووبەرێکی بەرچاوی لە دارستان و لێرەوارەکانی ئەو ناوچەی کردە خەڵووز.
شایانی باسە کە ئەم ئاگرکەوتنەوە زیاتر لە ۳٠ هکتار لە لێرەوار و لەوەڕگاکانی ئەو ناوچەیە بە تەواوی سووتاند،خەسارێکی ژینگەی بەرچاوی بە ژینگە گیانلەبەرانی ئەو ناوچە گەیاند.
ئەم ئاگرکەوتنەوە لەلایەن ئەنجۆمەنی ژینگە پارێزی مووژژ و خەڵکی ئاوایی کۆمەڵێ لە چاڵاکانی ژینگەپارێزی ناوچە سنە و کامیاران کۆنترۆل کرا.
هەر لەو پیوندیەدا لە کێوی شیدا سەر بە شاری دێولان ئاگر لە لێرەواروو لەوەڕگەکانی ئەو ناوچە بەردرا و کۆمەڵێکی بەرچاو خەساری ژینگەی بە لێرەوارەکانی ئەو ناوچە گەیاند،ئەم ئاگرکەوتنەوە لەلایەن خەڵکی ژینگە پارێزی ئەو ناوچە و ئەنجۆمەنی سەوزی شاری قۆروە کۆنتڕڵ کراوە.