ئاگر دەستبەرداری دارستانەکانی پاوە نابێت

0
655

بەپێی هەواڵی گیشتوو بە ماڵپەری ژینگەوان،ئاگرتێبەردانی لێرەوارەکانی کوردستان بەردەوامە و ئەمرۆ لە دوو شوێنی جیاواز لێرەوارەکانی شاری پاوەی کردە ئامانج.

رۆژی دووشەممە رێکەوتی ۱ی پۆشپەر لەلایەن کەسانێکی نەناسراوەوە ئاگر لە لێرەوارەکانی شاخی شاهۆ لە پشت گۆندی تەنگیوەر بەردارا،ئەم ئاگرکەوتنەوە لە کاتژمێر ۲ دەستی پێ کردبوو کە تا سەعات ۱٠ شەو درێژەی کێشا .

شایانی باسە کە ئەم ئاگرکەوتنەوە بە هەوڵ و تێکۆشان خەڵکی گۆندی تەنگیوەر و کۆمەڵێک لە لاوانی ژینگەپارێزی شاری کامیاران کۆژایەوە.
بە وتەی شایەد حاڵان رێژەی سۆتاندنی لە ناو چوونی لێرەوارەکانی ئەو ناوچە زیاتر لە ۵هکتار خەڵمێدراوە.

هەر لەم پیوندیەدا ئاگر لە ناوچەی مەرەخێڵی شاری پاوە بەردرا و رێژەیەکی بەرچاو لە لێرەوارەکانی ئەو ناوچەیەی کردە ئامانج کە تاکوو ئێستا رێژەی سۆتاندی لێرەوارەکانی ئەو ناوچە دیار نییە و بە وتەی شایەد حاڵان تا ئێستاش ئاگرەکە بەردەوامە.

لە ماوەی دە ڕۆژی رابردوودا دارستانەکانی ناوچەی پاوە بە شێوەیەکی گۆماناوی ئاگریان تێبەردەرێت و سەرەرای نارەزایەتی چاڵاکانی ژینگەپارێزی و خەڵکی ئەو ناوچە دیار نییە کە لە لایەن چە کەس یان کەسان ئاگر لە لێرەوارەکانی ئەو ناوچە بەردەدرێت و ناوندە پیوندیدارکانی حکومەتیش لەو مەسەلە بێدەنگییان هەڵبژاردووە.