دارستانەکانی کوردستان یەکێ لە ئاگرینترین رۆژەکانی خۆیان تێپەڕاند

0
482

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەری ژینگەوان،ئاگرتێبەردان لە سرووشت و دارستانەکانی کوردستان لەلایەن دەمو دەزگاکانی حکومەتەوە تا دەروات زیاتر دەبێت و رۆژی رابردوو یەکێ لە ئاگریتەرین رۆژەکانی دارستانەکانی کوردستان بوو.

رۆژی یەکشەممە ۲۷ی پۆشپەری ۲۷۱٦ی کوردی لە ناچە شەهاباد لە نێوان گلال سیە و لێرەوارەکانی تراب سەر بە پارێزگای کرماشان لەلایەن کەس یان کەسانێکی نەناسراو ئاگر لە دارستان و لێرەوارەکانی ئەو ناوچەیە بەردرا و رووبەرێکی بەر چاو لە دارستانەکانی ئەو ناوچەیەی بە تەواوی کردە بە خەڵووز.

بە وتەی شایەت حاڵانی ئەو ناوچە ئاگری دارستانەکانی شەهاباد زیاتر لە ۷کاتژمێر درێژەی کێشاوە و بە دەیان هکتار لە دارستان و لێرەوارەکانی ئەو ناوچەیە لە ئاگردا سۆتاون،خەرسارێکی بەرچاوی بە ژینگە و سرووشتی ئەو ناوچە گەیاندووە.

ئەمە لە حاڵێکدایە کە هاتنی رۆحانی سەرکۆماری ئێران بۆ کرماشان رووبەرووی نارەزایەتی خەڵک چاڵاکانانی ژینگەپارێزی ئەو ناوچەیە،سەبارەت بە دۆخی سۆتاندنی دارستانەکانی زاکرۆس و هەر وەها مەسئەلەی خۆڵبارینەکان بووە.

هەر لەو پیوندیەدا لە پارێزگای لۆرستان لە شاری پلدۆختەر ئاگر لە دارستانەکانی گوندی پران پرویز بەردراو خەرسارێکی بەر چاوی بە ژینگەی ئەو ناوچە گەیاند،رێژەی سۆتاندنی دارستان و لێرەوارەکانی ئەو ناوچە لە لایەن ژینگەپارێزانی ئەو ناوچەوە زیاتر لە ٥هکتار خەڵمێنراوە.

لە ماوەی یەک مانگی رابردوودا لە سەرجەم ناوچەکانی کوردستان بەشێوەیەکی گۆماناوی ئاگر دارستانەکانی کوردستان بەردەدرێت سەرەرای ئەوەش ناوندە پیوندیدارەکان حکومەت لەو بوارەدا کەمترین یارمەتیشیان بە خەڵک و دارستانەکانی نیشتمان نەگەیاندووە،بگرە لە زۆر شوێن رێگرییان لە کۆژانەوەی ئاگرەکان لەلایەن خەڵکەوە کردووە.

زۆرێک لە چاڵاکانی ژینگەپارێزی کوردستان لەو باوەرەدان کە ئاگرتێبەردانی دارستانە لەلایەن دەست پیوندیەکانی حکومەتەوە بەرێوە دەچێت،تۆپباران کردن بەرێوە بردنی دەیان مانووری نیزامی لە ناوچەکانی کوردستان هەر وەها پێش گرتن بە خەڵکی مەدەنی لە کاتی کۆژانەوەی ئاگرکەوتنەوە بە بیانووی ئەمنییەتی سەلمێنەری ئەو راستیەیە.