ئاگرتێبەردانی دارستانەکانی کوردستان بەردەوامە و ئەمرۆ بە شێویەکی بەرین چەند شاری رۆژهەڵاتی گرتەوە

0
646

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەری ژینگەوان،ئەمرۆ بە شێویەکی گۆمانناوی لە شارەکانی سەقز،ئیلام،شنۆ ئاگر لە دارستانەکانی ئەو شارانە بەردرا و خەسارێکی ژینگە بەرچاوی بە دارستانەکانی ئەو ناوچەنە گەیاند.

رۆژی شەممە رێکەوتی ۱۲ی پۆشپەری ۱۳۹٥ی هەتاوی لە شاری سەقز بە شێوەیەکی گۆمانناوی ئاگر لە لێرەوارەکانی گوندی ئاڵتۆن و ئایچی بەردراو و رێژەیەکی بەرچاو لە لێرەوارەکانی ئەو شارەی کردە ئامانج خەسارێکی ژینگەیی یەکجار زۆری بە سرووشتی ئەو ناوچە گەیاند.

بە وتەی شایەت حاڵان و خەڵکی شاری سەقز کەمترخەمی ناوندە حکومەتیەکان بووە هۆکاری ئەوەی کە ئاگرەکە زۆرتر بێت و درەنگ بە هانا چوونی ناوندەکانی حکومەت بوو هۆی ئەوەی کە زیاتر لە ٨هکتار لە لێرەوارەکانی شاری سەقز بە یەکجاری لە ئاگردا بسۆتێ.

هەر لەو پیوندیەدا لە شاری شنۆ ئاگر لە دارستانەکانی ناوچەی قەڵاتۆک بەردراو کە بە وتەی چاڵاکانی ژینگەپارێزی ئەو ناوچە زیاتر لە ۱۰ هکتار لە دارستانەکانی ئەو ناوچە کە پێکهاتووە لە چەندین جۆر دار بە شێوەی یەکجاری لە ناو چوون،جگەلەوەش چەندین جۆری باڵندە و ئاژڵ لەو دارستانە لە ناو چوون.

یەکێ لە شایەت حاڵانی ئەو ناوچە بە ژینگەوانی راگەیاند کە تا ئێستا دیار نییە لەلایەن چ کەسانێکەوە ئەو ئاگرە لە ودارستانە بەردراوە بەڵام ئەوەی کە خەڵکی باسی لێوە دەکات کاری ناوندە حکومەتیەکانی ئەو ناوچە بووە کە لەماوەی رابردوودا لە نێوان هێزەکانی سپا و هێزی پێشمەرگەی کوردستان شەرو تێکەڵ چوون هاتە ئاراوە هەر ئەو مەسەلەش بووەتە هۆی ئەوەی کە ناوچەی شنۆیان بە تەواوی ئەمنییەتی کردووە.

شایانی باسە کە ئەو ئاگرە کە تا ئێستاش بەردەوامە هیچ ناوندێکی حکومەتی بۆ کۆژانەوە ئاگرەکە بەشداری نەکردووە و تا ئێستا تەنیا خەڵکی مەدەنی و چاڵاکانی ژینگەپارێزی ناوچەی خەریکی کۆژانەوەی ئاکرەکەن.

لە لایەکیترەوە لە شاری ئیلام ئاگر لە لێرەوارەکانی ناوچەی داجیوندبخش بەردراو بەو ئاگرکەوتنەوە تا ئێستا ناوچەی ئیلام یەکەم شارەکە لە سەرجەم شارەکانی کوردستاندا زۆرترین رێژەی ئاگرکەوتنەوەکانی بەرکەوتووە،ناوچەی ئیلام یەکێ لەو شارانەیە کە دارستانێکی بەرچاوی هەیە کە لەو ماوەی دوو ساڵی رابردوودا بە شێوەیەکی گۆمانناوی لەلایەن کەسانێکی نەناسراوەوە ئاگری تێبەر دەدرێ.

هاووەڵاتیانی شاری ئیلام باس لەوە دەکەن کە زۆر جار لەلایەن ناوندەکانی حکومەت یان کەسانی خۆجێی کە سەر بە هێزەکانی حکومەتن ئاگر لە لێرەوارو زەوی زاری خەڵکی ئەو ناوچە بەردەدرێ کە ببێتە هۆی کێشە کۆمەڵایەتی کێشەی مەزهەبی لەو ناوچەدا.

لە درێژەی ئاگرتێبەردانی دارستانەكانی كوردستان لە لایەن كەسانی نەناسراوەوە، ئەمڕۆ شەممە، ١٢ پووشپەڕ، دارستانەكانی پاركی قەڵاتووكی شنۆ لایەن كەساێكی نەناسراوەوە ئاگریان تێبەردرا و ٨ هێكتار لە دارستانەكان لە ئاگر دا سووتان.

بە پێی سەرچاوەكە بە هاوكاری خەڵكی ناوچەكە و چالاكانی ژینگەپارێزی خۆبەخش ئاگرەكە كۆنترۆڵ كرا.

photo_2016-07-02_18-34-51 photo_2016-07-02_18-34-44 photo_2016-07-02_18-34-32 photo_2016-07-02_18-34-26 photo_2016-07-02_18-34-14grrrrrrrrrrrr