0
545

[Forwarded from Saied Baxi]
شنەی ئازادی لە ئاوایی دشە/ کوردستان بە نیشاندانی سیمای ئازادیخوازی کورد بەرەو پێشوازی ساڵی نوێ

ئەنجومەنی پاڵپشتی ژینگە لە ئاوایی دشە لە هەوڵێکدا 10 کەوی ئازاد کردن.

بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی ژینگەوان، ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی 20ی ڕەشەمە، لە ڕێو ڕەسمێکدا 10 کەو لە لایەن ژینگە پارێزانی ئاوای دشە سەر بە پاوەی هەوارمانەوە گەڕێندرانەوە ژینگەی سەرسەوزی کوردستان.

لەم ڕێو ڕەسمەدا نوێنەرێک لەو ڕاوچیانە کە وازی لە راوکردن هێناوە چەند وتەیەکی پێشکەش کرد.

ئەم راوچییە داوای لە ڕاوچییەکان کرد ک پاڵپشتی ئەو کارەکەن و دەس لە ڕاو هەڵگرن.

پاشان، نوێنەری لاوانی گۆندەکە ئامادگی هەموو لاوان و تازە لاوانی بۆ پاراستنی ژینگە دەربڕی و لە درێژەی ئەو مەراسمەدا شاعێرێکی هەست ناسکی کورد شێعریکی بە ژینگەی هەورامان پێشکەش کرد.

لە کۆتاییدا چەن قەفەس تێک شکێنران و 10کەو ئازاد کران و جارێکی تر کورد نیشانی دا پاراستنی ژینگە پاراستنی ژیانە و ئەرکی هەموانە.