پیسكردنی ژینگه‌ و كاریگه‌ری له‌ سه‌ر سروشت و زینده‌وه‌ران

0
655

یاسا و کەلتوور دوو چەمکی سەرەکین لە کۆمەڵگادا؛ هەردووکیان خەڵک بۆ خۆی دیاریان دەکات. یاساکە بە شێوەی ناڕاستەوخۆ و کەلتوورەکەش بە شێوەی راستەوخۆ. هەڵبەت یاساش لە بیچمدانی کەلتووردا دەورێکی بەرچاوێ هەیە کە بە داخەوە لە سیستمگەلی نادیموکراتیکی وەک زۆربەی وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، هێشتا هێژموونیی ئیدئۆلۆژیک و باوەڕگەلی دواکەوتوو، بەسەر یاسادا زاڵن و کەمتەرخەمی سەرەکیی لەم نێوەدا سیستمی حکوومەتە.
زبڵەکان کۆ مەکەنەوە با باڵندەکان کۆیان بکەنەوە.
بەڕاستی هزر، یاسا و کەلتووری کۆمەڵگا هێشتا نەگەییشتۆتە ئاستێک کە ژینگە لە مەترسیەکانی لەناوچوون بپارێزێت.
ئەم وێنەیە و دەیان وێنەی دیکە هەن کە بە بینینیان هەستێکی شەرمەزاریی بە مرۆڤ دەدات.
بە بینینی ئەو وێنانە زیاتر لەو ڕاستییە نزیک دەبینەوە کە ژینگەپارێزی هێشتا نەبووە بە نەریت و نەخزاوەتە نەست و هەستی مرۆڤی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست بە کوردیشەەوە، هەر بۆیە پێویستە برەو بە کەلتووری ژینگە پارێزی بدرێت و هەموو لایەکیش هاریکار و یاریدەدەر بن.