لە ناو چوونی زیاتر ۲۰۰۰هەزار هێکتار لە دارستانەکان

0
608

لە ناو چوونی زیاتر ۲۰۰۰هەزار هێکتار لە دارستانەکانی باشوور و باکووری کوردستان بە هۆی مانۆری نیزامی هێزەکانی ئێران و ترکیە

بەپێی ڕاپۆرتی ژینگەوان، ئەرتەشی تورکیە ئاگری لە دارستانەکانی باکووری کوردستان بەرداوە.

ئەرتەشی ڕژیمی تورکیە کە لەگەڵ پارتی کرێکارانی کوردستان لەشەڕدایە، دارستان و لەوەڕگەکانی دیاربەکر لە باکووری کوردستانی گڕتێبەرداوە.

گڕتێبەردانی دارستانەکان وەکوو پەناگای پێشمەرگە و گریلا لەلایەن داگیرکەرانی کوردستانەوە وەکوو تاکتیکێکی لێ هاتووە و ساڵانە ڕووبەرێکی بەرچاو لە ژینگەی کوردستان بەم هۆیەوە دەبێت بە خۆڵەمێش.

لەم ئاگرکەوتنەوە دیابەکردا زیاتر لە 50 -هێکتار لە ژینگەی کوردستان لەناوچووە.

هەر لەو پیوندیەدا لە دارستانەکانی باشووری کوردستان لە ناوچەی خۆماڵ لە سنووری نێوان ئێران و باشووری کوردستان بە هۆی مانۆری نیزامی هێزەکانی ئێرانەوە ئاگری تێبەر بووە، خەسارێکی یەکجار زۆر بەر سرووشت و گیان لەبەرانی ناوچەکە کەوتوو.

بە وتەی شایەت حاڵانی ناوچەکە زیاتر ۲۰۰۰هێکتار لە دارستان و لێرەوارەکانی ئەو ناوچە بە تەواوی بووەتە خۆڵەمێش.

هاوکات حکوومەتەکانی تاران و ئانکاراش ناوچە سنوورییەکانی باشوور کوردستان ناوەبەناوە بوردومان دەکەن و ئەمەش خەسارێکی بەرچاو بە خەڵک و ژینگەی نیشتمان دەگەیەنێت.