۱٨ی خەرمانان، ئاگرتێبەردان لە دارستان و شینایەکانی کوردستان بەردەوامە

0
1138

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەری ژینگەوان، سووتاندن، کاولکردنی ژینگەیی کوردستان لەلایەن نەیارانی سرووشتی کوردستانەوە بەردەوامە، بەرپرسانی رژیم رۆژانە لە بڵاو کردنە ئاماری ناراست، چەواشەکردنی راستیەکان بەردەوامن.

رۆژی سێ شەممە ۱٨ی خەرمانانی ۱۳۹٥ی هەتاوی ئاگر لە دارستانەکانی گۆندی بایوە سەر بە شاری مەریوان بەردرا، لەم ئاگرکەوتنەوە کە چەندین کاتژمێری خایاند، خەسارێکی بەر چاو بە سرووشت و گیان لەبەرانی ناوچەکە کەوت، بە دەیان هێکتار لە دارستانەکانی ئەو ناوچە بە تەواوی لە ئاگری کەمتر خەمی ناوندەکانی حکومەت لە ئاگردا سووتا.

هەر لەو پیوندیەدا لە شاری سەردەشت ئاگر لە دارستانەکانی گۆندی مامەزینە بەردرا، تا کاتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە ئاگری دارستانەکانی ناوچەکە درێژەی هەیە، رووبەرێکی بەر چاو لە دارستانەکانی ئەو شۆێنەی گرتووەتەوە، چالاکانی ژینگەپارێزی ناوچەکە داوایی یارمەتییان لە خەڵکی شاری سەردەشت و کەسانی نزیک لە ئاگرکەوتنەوەکە کردووە کە بە هانایی ژینگەی نیشتمانەوە بچن.

ئاگری دژمنانی سرووشتی کوردستان لە رۆژی پێجشەممە درێژەی کێشاو لە شاری مەهاباد دارستان و لێرەوارەکانی نزیک لە پردی قانعی کردە ئامانج و لە ئاکامی ئەم ئاگرکەوتنەوە چەندین هێکتار لە دارستانەکانی ئەو ناوچە لە ئاگردا سووتا، کە لەلایەن ژینگەپارێزانی ناوچەکەوە کۆنتڕۆڵ کرا.

هەر لە رۆژی ۱٨ی خەرمانان لە شاری سەقز دارستان و شینایەکانی شاررۆچکەی زانکۆی سەقز کەوتە بەر تەوژمی ئاگری دژمنانی ژینگەیی کوردستان خەسارێکی یەکجار زۆری لە پیکەری نیشتمان دا.

دارستانەکانی شاری پاوە لە کە لەماوەی رابردوودا لەلایەن کەسانی سەر بە حکومەتەوە بە شێوەی عەمدی ئاگریان تێبەردراوە، یەکێ لەو شۆێنانە بووە کە زۆرتەرین حاڵەتی ئاگرکەوتنەوەکان رووداوە، دیسان کەوتەوە بە تەوژمی ئاگری دژمنانی سرووشت کوردستان، ئەو شوێنانە کە لەلایەن دژمنانی ژینگەی کوردستانەوە ئاگری تێبەردراوە بریتین لە دارستانەکانی شاخی شاهۆ، دارستانەکانی گۆندی ساتیاری، دارستانەکان میرائاوا و دەشتی زەردەبان، لە ئاکامی ئەم ئاگرتێبەردانانە خەرسارێکی بەر چاو بەر سرووشت و گیان لەبەرانی ناوچەکە کەوت، بە دەیان هێکتار لە دارستانەکانی ناوچەی پاوە بە تەواوی سووتا.

هەر لەو پیوندیەدا لە شاری بانە ئاگر لە دارستانەکان پارکی قەڵا بەردرا، لەم ئاگرکەوتنەوە کە چەند کاتژمێر خایاند، رێژەیەکی بەر چاو دارستانەکانی ئەو پارکە کە یەکێ لە شۆێنە گەشتیاریەکانی شاری بانە بە ئەژمار دێت، بە تەواوی لە ئاگردا سووتا.

دارستانەکانی گۆندی ئاڵبڵاغ لە شاری بۆکان، دارستانەکان هانێر لە جادەی حەسەن ئاوای شاری سنە دواین شۆێنەکان بوون کە لایەن دژمنانی ژینگەی کوردستان کرانە ئامانج کە لەلایە خەڵکی ژینگە دۆست و ئاشتی خۆازی کوردستانەوە بە دەستی خاڵی کۆنتڕۆڵ کران.

لە سەرتایی ئەمساڵەوە تاوەکوو ئێستا زیاتر لە ٦۰۰حاڵەتی ئاگرکەوتنەوە لە ناوچەکانی جیاجیاکانی کوردستان روویداوە، کە زۆربەی هەرە زۆری ئەم ئاگرکەوتنەوانە بە هۆی مانۆری نیزامیەکانی حکومەت و کەسانی سەر بە حکومەتەوە بەردراوەتە دارستان و لێرەوارەکانی نیشتمان.

ئەمە لە حاڵێکدایە کە رۆژی پێجشەممە سەرۆکی سەرچاوە سرووشتییەکانی شاری سنە لە وتووێکدا لەگەڵ ایرنا سەر جەم ئامار و رێژەی خەسارەکانی رۆژهەڵاتی کوردستانی بە شێوەیە ناشیاو بە لارێدا بردووە، کە لە هەواڵەکانی ماڵپەری ژینگەوان بە چری باسی لە سەر کراوە.