کەمتەرخەمیی شارەوانی نەغدە، مەترسی بۆ سەر تەندرۆستی هاووڵاتیانی ئەو شارە دروست کردووە

0
867

ژینگەوان: بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەماڵپەری ژینگەوان، کەمتەرخەمیی ناوندەکانی حکومەت لە نەغدە ولە سەرەوەی هەموویان شارەوانیی ئەو شارە لەهەمبەر خاوێن کردنەوەی کۆڵان و شەقامەکانی ئەو شارە، مەترسی بۆ سەر تەندروستی هاووڵاتیان دروست کردووە.

یەکێک لە چالاکانی ژینگەپارێزی شاری نەغدە کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت لەم پێوندیەدا بە ژینگەوانی راگەیاند: “لە سەرەتایی بەهاری ئەمساڵەوە تا ئێستا ناوندەکانی پێوەندییدار، بەتایبەت شارەوانی، بە شێوەیەکی بەئانقەست پاک و خاوێنیی بەشێکی بەرچاو لە شاری نەغدەیان پشت گۆێ خستووە و جاری وایە  بۆ ماوەی زیاتر لە یەک مانگ تەنانەت شەقامە سەرکییەکانی ئەو شارە بە تایبەت کۆڵانەکانی بەشێکی بەرچاوی ئەو شارە کە دوورە دەستن خاوێن ناکرێەوە.”

ئەو چالاکە ژینگەپارێزیە لە درێژەدا وتی: “ئەم دۆخە لە بەشێکی بەرچاو لە کۆڵان و شارەکەکانی دەوروبەری نەغەدە بوەتە مەترسییەکی گەورە بۆ سەر تەندرووستیی هاووڵاتیانی ئەو شارە و هەروەها لە زۆر شۆێندا بە هۆی پشت گۆێ خەستنی بەرپرسان،خەڵک بە ناچاری خۆیان کۆڵانەکانی دەروبەری خۆیان خاوێنی دەکەنەوە هەر خۆشیان  فڕێی دەدەن.”

هەروەها لە کۆتاییدا وتی: “لە ماوەی ٦ مانگی ڕابردوو تا ئێستا، چەندین جار چالاکانی ژینگەپارێزی شاری نەغەدە و هەروەها ژمارەیەک لە هاووڵاتیان بەردەوام لەمبارەوە سەردانی شارەوانی و شۆێنە پێوەندییدارەکانی ئەو شارەیان کردووە و خوازیاری پێڕاگەیشتنی زیاتر بە شەقامەکانی ئەو شارە و پاک کردنەوەی شەقامەکان بوون بەڵام تا ئێستا هیچ وڵامێکیان پێ نەدراوەتەوە.”

پیسی و پۆخلڵیی بەشێکی بەرچاو لە شوێن و شەقامەکانی شاری نەغەدە و بەتایبەتی گەڕەکە کوردنشینەکانی ئەو شارە لە حاڵێکدایە کە شارەوانی و بەرپرسانی ئەو شارە بە بەردەوام ناوی شوێن و گۆڕەپانەکانی نەغەدە دەکەن بە تورکی و تا ئێستاش خۆیان لە دانانی هێمایەکی کوردی یان دانانی پەیکەری محەممەد هەوراز، بواردووە.