گرووپی ژینگەوانانی تەنگیسەر ڕۆژی جیهانی زمانی دایکی بەرز راگرت+ وێنە

0
1004

بەپێی هەواڵی ماڵپەری ژینگەوان، گرووپی ژینگەوانانی تەنگیسەر لە درێژەی کار و چالاکییەکانی خۆییدا بە بوونەی ڕۆژی جیهانی زمانی دایکی یان بەرز راگرت.

ڕۆژی سێ شەممە ٣ی رەشەمەی ٢٧١٦ی کوردی گرووپی ژینگەوانانی گۆندی تەنگیسەر لە ناوچەی ژاوەرووی سنە بۆ بەرز راگرتنی ڕۆژی جیهانی زمانی دایکی سەردانی قوتابخانەکانی ئەو گۆنەیان کرد.

لەم چالاکییەدا کە بە بشداری ماموستایان کۆمەڵێک لە لەلایەن ئەندامانی گرووپی ژینگەوانانی تەنگیسەر بەرێوەچوو لەلایەن ماموستایانەوە کۆمەڵێک باس و بابەت سەبارەت بە پاراستنی زمانی دایکی پێشکەش بە بشداران کرا و لەلایەن ئەندامانی گرووپی ژینگەوانانی تەنگیسەروە لەوحی رێز لێنان پێشکەش لە نەفەراتی یەکم تا چوارم کرا.

هەر لەو پیوندیەدا لە گۆندی هەشەمێز سەر بە شاری سنە لە قوتابخانەی ئەو کۆندە رێز لە ڕۆژی جیهانی زمانی دایکی گیرا لەلایەن ماموستایانی قوتابخانەی ئەو کۆندە کۆمەڵێک چالاکی جۆرواجۆر بۆ منداڵانی ئەو گۆندە بەرێوەچوو.

This slideshow requires JavaScript.