کۆشتنی دەیان سەگ لەلایەن هێزەکانی شارەوانی شاری سنەوە

0
1317

بەپێی هەواڵی ماڵپەری ژینگەوان، لە ماوەی دوو ڕۆژی رابردوودا مەئموورانی شارەوانی شاری سنە لە بریارێکی دوور لە هەر چەشنە ئەخلاقی ئینسانی دەستیان داوەتە کۆشتنی سەگەکانی ناوچەی سنە.

ڕۆژی هەینی ٣ی بەفرانباری ٢٧١٦ی کوردی مەئموورانی شارەوانی شاری سنە لە بریارێکی چاوەروان نەکراودا لە شارۆچەکەکانی نایسەر، دووشان، گرێزە بە شێوەیەکی بێ بەزەیانە دەستیان داوەتە کۆشتنی سەگەکانی ئەو ناوچانە.

بە وتەی یەکێ لە هاوەڵاتیانی شارۆچکەی نایسەر لە ماوەی بەهاری ئەمساڵەوە تا ئێستا ئەمە چوارەمین حاڵەتە کە هێزەکانی شارەوانی بە شەوانە بە چەک لە گیانی سەگەکانی ئەو ناوچە دەکەون، کە لە ئاخرین حاڵەتدا بە دەیان سەگ کە قەوڵی مەئموورانی شارەوانی وێڵگەردیان کۆشتووە.

ئەو هاوەڵاتیە کوردە رایگەیاند کە نەبوونی شۆێنی گۆنجاو بۆ پاشماوەکانی ئەو شارۆچکە بووەتە کێشەیەکی سەرەکی بۆ خەڵکی ئەو شۆێنە هەر ئەوەش بووەتە هۆکاری ئەوە کە ژمارەیەکی بەرچاو سەگ و هەروەها ئاژەڵانیتر روو لەو شارۆچکە بکەن.