کارگەی دروستکردنی پردی بڵبەر، دەکردرێتە کارگەی دروستکردنی بەنداو

0
877

بەپێی راپۆرتی ژینگەوان، ناوەندە پێوەندیدارەکانی حکوومەت لە هەورامان بە شێوەیەکی بەرین ژینگەی ئەو ناوچەیە دەشێوێنن.
ئەم راپۆرتە باس لەوە دەکات کە ژینگە و دارستانەکانی دوو گوندی سلێن و هەباساوا بەشێوەیەکی بەرین لەلایەن ناوەندە پێوەندیدارەکانەوە لەناو دەبردرێت.
هاووڵاتییەکی ئاگادار لە ناوچەی هەورامانەوە بە ژینگەوانی راگەیاند کە بڕیارە ئیمکانات و دامودەزگای کارگەی دروستکردنی پردی بڵبەر زۆرتر بکردرێن و ئەو کارگەیە ببێتە کارگەی دروستکردنی بەنداو.
دروستکردنی بەنداوی بڵبەر لە کاتێدایه کە دروستکردنی بەنداوی داریان و لەناوچوونی کانی بڵ ناڕەزایەتیی بەرینی هاووڵاتییانی لێ کەوتبووە.