چالاکی ژینگەپارێزی گرووپی شاخەوانانی سامرند لە شاری نەغەدە

0
532

بە پێی هەواڵی ماڵپەری ژینگەوان،گرووپی شاخەوانی سامرند لە شاری نەغەدە بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی زەوی هەڵمەتێکی ژینگە پارێزییان بە رێوە برد.

ڕۆژی پێج شەممە ڕێکەوتی 2ی گۆڵان گرووپی شاخەوانی سامرند لە شاری نەغەدە بە بوونەی ڕۆژی جیهانی زەوی خاوێن،لە هەڵمەتێکی ژینگە دۆستانەدا سەرجەم مەنتەقەی “گەڵو”یان لە زبڵۆ خاشاک پاک کردەوە.

شایانی باسە کە گرووپی شاخەوانی سامرند پێشتریش چەندین هەڵمەتی هاوشێوەی لە ناوچەی نەغەدە بە رێوە بردە بوو.

لە ماوەی مانگی کۆتایی ساڵی رابردوو و مانگی یەکەمی ئەمساڵدا کۆمەڵێکی بەرچاو هەوڵی ژینگەپارێزی لە کوردستان بەڕێوەچوون.