پشتیوانی گرووپی شاخەوانانی یارانی مەریوان لە خەڵکی ناوچەی سەرشیوی مەریوان

0
1038

ژینگەوان: بە پێی هەواڵی هەواڵنێری ژینگەوان لە شاری مەریوان، گرووپی شاخەوانی یارانی مەریوان بۆ پاڵپشتی لە خەڵکی ناوچەی سەرشیوی مەریوان، مەودای نێوان مەریوان تا دۆڵی سماقانیان پێوا.

ئەم حەرەکەتە دوای ئەوەی کە ماوەی زیاتر لە دوو حەوتوویەکە خەڵکی ناوچەی سەرشیو بە نیشانەی نارەزایەتی بە بریاری شارەوانی مەریوان کە دۆڵی سماقانی وەک شۆێنێکی نۆێ بۆ زبڵەکانی مەریوان و سەوڵاوا و کانی دینار هەڵبژاردە هاتووەتە ئاراوا.

ئەم حەرەکەتە لە ژێر ناوی پاراستنی ژینگە ئەرکی سەر شانی هەموومانە بەرێوەچووە.

جێگایی ئاماژەیە تا ئێستا بە شێوەی فەرمی خەڵکی ناوچەی سەرشیوی مەریوان چەندین جار داوایان لە خەڵک و چالاکانی ژینگەپارێزی مەریوان کردووە کە بە نسبەت ئەم بریاڕەی شارەوانی هەڵوێستیان هەبێت و پاڵپشتیان بکەن.

This slideshow requires JavaScript.