کۆشتنی ئەسبی کاسبکارانی سەر سنوور لەلایەن هێزەکانی رژیمەوە بەردەوامە

0
1120

بەپێی هەواڵی ماڵپەری ژینگەوان، کۆشتنی ئەسب، هێستری کۆڵبەران لەلایەن بەردەوامە و هێزە ئینتزامیەکانی ڕێژیمی ئێران لە شاری سەقز هێرش دەکەنە سەر کۆڵبەران و سەرەرایی کۆشتنی ئەسبەکانیان دەست بەسەر کەل و پەلەکانیان دا دەگرن.

رۆژی شەممە ٢ی ڕێبەندان،هێزەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لەنزیک ئاوایی بسام سەر بە شاری سەقز هێرش دەکەنە سەر چەند کۆڵبەڕێک و تەقەیان لێ دەکەن و لە ئاکامدا ٤ ئەسبی ئەو کۆڵبەرانە دەکۆژن.

هەروەها چەند رۆژ پێش کۆڵبەرێکی کوردی خەڵکی شاری سەقز بەناوی” ئازاد فەیزی” بە هۆی ڕاوەدوونانی هێزەکانی ڕێژیم ،لە هەڵدێرێکەوە کەوتەخوارەوە و گیانی لەدەست دا.

هەر لەو پیوندیەدا هێزە ئینتزامییەکانی رژیم ٢٥ کەس لە کۆڵبەرانی ئەو ناوچەیانە دەستبەسەر کردووە.

photo_2017-01-23_16-09-49

photo_2017-01-23_16-09-49