ژمارەیەک لە خەڵکی گوندی بێڵوو لەلایەن ئیتڵاعاتی شاری مەریوانەوە دەستبەسەر کران

0
887

بەپێی هەواڵی ماڵپەری ژینگەوان، دوبەداوی ناڕەزایەتی دەربرینی خەڵکی گۆمارەلەنگ بەشێک گۆندەکانی دەرووبەری مەریوان لە هەمبەر گواستنەوەی زبڵەکانی شاری مەریوان بۆ نزیک گۆندی گۆمارەلەنگ، فەرمانگەی ئیتڵاعاتی شاری مەریوان، ژمارەیەکی بەرچاو لە خەڵکی گوندی بێڵووی دەستبەسەر کردووە.

هەواڵنێری ژینگەوان لەمبارەوە ڕایگەیاند، سەرلە بەیانی ئەمرۆ شەممە ٧ی ڕەشەمەی ٢٧١٦ی کوردی، هێزەکانی ئیتڵاعاتی شاری مەریوان لە هێرشێکی لە ناکاودا ژمارەیەک لە خەڵکی گۆندی بێڵوویان دەستبەسەر کردووە.

بەپێی ئەو زانیارییانە، ئەم هێرشە سەر لە بەیانی و پێش روون بوونی هەوا، ئەنجام دراوە و سەرجەم ئەو کەسانەی کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لە گۆندی بێڵوو بەشدارییان لە کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی بەردەم فەرمانداری لەهەمبەر گواستنەوەی زبڵ و پاشماوەکانی مەریوان بۆ نزیک گۆندی گۆمارەلەنگ کردووە دەستبەسەر کراون.

هەواڵنێری ژینگەوان هەروەها گوتی: “لە کاتی دەستبەسەر کردنی ئەم کەسانە لەلایەن هێزەکانی ئیتڵاعاتەوە بێ رێزییەکی زۆر بەو کەسانە و بنەماڵەکانیان کراوە.” بەدواداچوونی بنەماڵەی دەستبەسەرکراوان بۆ ئیدارەی ئیتلاعات و ناوەندە پەیوەندیدارەکان تا ئێستا هیچ ئەنجامێکی بەدوادا نەبووە، تا ئێستا هیچ زانیاریەک لە شۆناسی ئەو کەسانە لە بەر دەستدا نییە.

داوی ئەوەی ڕۆژی ٥ی ڕەشەمە، خەڵکی ئاوایی گۆماڕەلەنگ و بەشێک لە گۆندەکانی ئەو ناوچە بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین لەمەڕ گواستنەوە زبڵ و پاشماوەکانی شاری مەریوان بۆ نزیک ئەو گوندە لە بەردەم فەرمانداریی ئەو شارە کۆبوونە کە لایەن بەرپرسانەوە بەڵێنیی جێ بە جێ کردن و هەڵوەشانەوەی ئەم بڕیارەیان بە خەڵک دا بوو، ئەمڕۆ بە گرتن وڵامی خەڵکی ئەو گوندەیان داوە.

This slideshow requires JavaScript.