هێرشی هێزی تایبەتیی شاری مەریوان بۆ سەر خەڵکی ئەسراوا، چەندین برینداری لێکەوتەوە

0
3190

ژینگەوان: بەپێی هەواڵی هەواڵنێری ماڵپەری ژینگەوان لە شاری مەریوان، لە ئاکامی شەروپێکدادان لە نێوان خەڵکئ ئاوائئ ئەسراوا لە ناوچەی شەرشیوی مەریوان هێزە ئینتزامیەکانی شاری مەریوان چەندین کەس بریندار و زیاتر لە دە کەس دەستبەسەر کران.

سەرلە بەیانی ئەمرۆ پێج شەممە٣١ی خەکەلێوە ٢٧١٧ی کوردی، نارەزایەتیەکانی خەڵکی ناوچەی سەرشیوی مەریوان بە نەسبەت پرسی چارەسەر کردنی زبڵ و پاشماوەکانی ئەو شارە درێژەی هەیە، هێزە ئینتزامیەکانی شاری سنە بە هاوکاری هێزەکانی مەریوان هەڵیان کۆتاوە سەر خەڵکی ئەو گوندە و لە ئاکامی ئەم تێکەڵ چوونەدا زیاتر لە ١٠ لە ژنانی ئەو گوندە بە تۆندی بریندار بوون، کە حالی یەکێ لە بریندارەکان ناجێگیرە، ئێستا لە ژۆر نەشتەرگەرییدایە.

جێگایی ئاماژەیە کە بۆ دەستبەسەر کردن و هێرش کردنە سەر خەڵکی ئەم گوندە لە گاردی ویژەی شاری سنە کە پێشتر لەلایەن شارەوانی مەریوانەوە بانگێشی ئەو شۆێنە کرابوون، زیاتر لە ١٠ کەسیش دەستبەسەر کراون کە پێج کەسیان ژنن کە تا ئێستا شۆناسی سەرجەم لە گیراوەکان روون نەبووەتەوە.

شۆناسی بەشێک لە بریندارەکان بەم چەشنەی خوارەوەیە:
ئسماعیل عەزیزی
مەحمۆد رەشیدی
عەلی مەحمۆدی و خێزانی
شۆناسی بەشیک لە گیراوەکان:
جەماڵ مەحمۆدی
رزگار ئەحمەدی
سیروان ئەحمەدی
خەجیجە شەریفی کە تەمەنی لە سەرەوەی ٦٠ساڵ دەبێت

ماوەی زیاتر لە ١٦ ساڵە کە شارەوانی شاری مەریوان بە مل هۆری زبڵ و پاشماوەکانی شاری مەریوانی بەبێ لە بەرچاوگرتنی هیچ پێوەرێکی ژینگەیی و سڵامەتی گیانی خەڵکی ئەو ناوچە لە نزیک گوندی ئەسراوا هەڵرشتووە کە لە سەرەتایی بەهاری ئەمساڵەوە لە زەنجیرە نارەزایەتیەکانی خەڵکی ناوچەی سەرشیوی مەریوان داوایی دروست کردنی کارخانەی بازیافت و ساماندهی زبڵ و پاشماوەکانی ئەو شارە دەکەن کە لەلایەن هێزە ئینتزامیەکانی ئەو شارەوە بە دەستبەسەر کردن و بریندار کردن وەڵامیان دراوەتەوە.

شایانی باسە کە لە ماوەی رابردوودا لەلایەن هێزەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لە شاری مەریوان لە پیوندی لەگەڵ کێشەی زبڵ و پاشماوەکانی ئەو شارە چەندین چالاکی ژینگەپارێزی و هاوڵاتی خەڵکی سەرشیولە دۆڵی سماقان دەستبەسەر کراون.

This slideshow requires JavaScript.