تەقەی راستەخۆیی هێزەکانی رژیم لە شاری سەردەشت بریندار بوونی کۆڵبەرێکی ئەو ناوچەی لێکەوتەوە

0
1049

بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی ژینگەوان، بە هۆی تەقەی راستەخۆیی هێزەکانی رژیمی کۆماری ئیسلامی بریندار بوونی کۆڵبەرێکی ناوچەی سەردەشتی لێکەوتەوە.

ڕۆژی چوار شەممە ریکەوتی ۱۳ی ڕێبەندانی ساڵی ٢٧١٦ی کۆڵبەرێک بە ناوی عوسمان حوسەینی خەڵکی گوندی دۆڵ سەربەناوچەی ئالانی سەردەشت بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی کۆماری ئیسلامی بریندار دەکرێت و هەناردەی نەخۆشخانە دەکرێت.

بەگوتەی شایەتحاڵان برینی ناوبراو کارییە و ئێستا لە نەخۆشخانەی سەردەشت لەژێر چاودێری پزیشکی دایە، ناو براو”سەری” زەربەی بینیوە تا کاتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە هێشتا بە هۆش نەهاتووەتەوە.

جێگایی ئاماژەیە کە سەر لە بەیانی ئەمرۆ هێزە ئەمنییەکانی ئێران لە سنووری شاری سەلاسی باوەجانی تەقەیان لە کۆڵبەرانی ئەو ناوچە کردووە و لە ئەنجامدا گەنجێکی تەمەن 24 ساڵ بەناوی “پەیمان کەرەمی” بە توندی بریندار بووە، ئەم گەنجە بەهۆی سەختیی بریندکەوە ڕەوانەی نەخۆشانەی شاری جوانڕۆ کراوە.

بەپێی ئاماری ناوندی هەواڵی ناوندی مافی مرۆڤی مڕڤایەتی لە چوار ڕۆژی ڕابردوودا لە ناوچە سنووریەکانی سەردەشت، پیرانشار، شنۆ، ورمێ و کرماشان 17 کۆڵبەری کورد بوونەتە قوربانی کە زۆربەیان بەهۆی هەرەسی بەفرەوە بووە و کە شەش کەسیان گیانیان لەدەست داوە و 11ی دیکەش بریندار بوون.

16387090_193691474443257_8887181571114681467_n