هەرەسی ڕنوو بووە هوی گیان لە دەست دانی ٤ کۆڵبەری کورد

0
1168

بەپێی هەواڵی ماڵەری ژینگەوان، بە هۆی بارینی بەفر و هەرەسی ڕنوو لە شاری سەردەشت، ١٢ کۆڵبەر لە گوندی “بێورانی سەرێ” سەر بەو شارە، بوونە قوربانی.

ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٩ی ڕێبەندان، ١٢ کۆڵبەری کورد لە شاری سەردەشت به هۆی هەرەسی ڕنوو گیانیان لەدەست دا.

شوناسی ٣ کەس لەو کۆڵبەرانەی کە گیانیان لەدەست داوە بە “دیار محەممەد نژاد” کوڕی هەمزە، تەمەن ١٨ ساڵە و “شێرزاد عەبدوڵڵایی” تەمەن ٢٧ ساڵ کوڕی عومەر و “هیوا ئیبراهیمی‌نیا” کوڕی عەبدوڵڵا تەمەن ٢٢ ساڵ” ڕاگەیەندراوە، هەروەها لەم ڕووداوەدا کۆڵبەرێکی دیکە بە ناوی “ڕزگار عەلیزادە” خەڵکی گوندی بێوارانی سەرێ، لاقێکی شکاوە، شناسی یەکێ لە کۆڵبەرەکان کە یەک کاتژمێر پێش ئیشتا لەلایەن خەڵکی ناوچەکەوە لە ژێر بەفر دۆزراوەتەوە دیار نییە.

بارودۆخی ناڵەباری ئابووری، دانەمەزراندنی هاووڵاتییانی کورد لە ناوەند و ئیدارە حکومەتییەکان بووەتە هۆی ئەوەیکە هاووڵاتیان بۆ دابین کردنی بژیوی ژیان ڕوو لە پیشەی پڕمەترسیی کۆڵبەری بکەن و ڕۆژانە شاهێدی کوژران و بریندار بوونی کۆڵبەران لە ناوچە سنوورییەکان و شارەکانی هەرێمی کوردستان دەبی.

کۆڵبەرانی کورد سەرەڕای کوشتن و بریندار و دەسبەسەرکردنیان لەلایەن هێزە نیزامییەکانی رێژیمی ئێرانەوە، لە زۆر حاڵەتیشدا دەکەونە سەر مێنە چێنراوەکانی سەردەمی شەڕی ئێران و عێراق و هەر ئەمەش دەبێتە هۆی گیان لەدەست دان و بریندار بوونیان.

بۆ بینی فیلمیکاتی رزگار کردنی یەکێک له کۆڵبەران له ژێر رنوو لەلایەن خەڵکی سەردەشت لێرە کڕتە بکە