وەڵات یەکەم ڕۆژی ساڵی تازەی بە چاندنی نەمام دەست پێکرد

0
1079

ژینگەوان: بەپێی هەواڵی هەواڵنێری ژینگەوان لە شاری بۆکان، ڕۆژی دووشەممه ڕێکەوتی ٣٠ ڕەشەمە لەگەڵ نوێ بوونەوەی ساڵی ٢٧١٧ کوردی ئەنجومەنی ژینگەپارێزیی وڵات لە شاری بۆکان، له داوێنی کێوی بەردەزەرد(بۆکان) به چاندنی ٥٠ نەمام ساڵی تازەی دەستپێکرد و به کردنەوەی ئاگری نەورۆز ساڵی نوێی پیرۆز ڕاگرت.

لە بڵاو کراوەی ئەنجۆمەنی وەڵات سەبارەت بەم چالاکییە و بۆنەی نەورۆز هاتووە: ئەنجومەنی وڵات بەو بیرۆکەیە که ئینسانەکان له هەر رۆژێکی بۆنەداری مێژوویی و نەتەوەیی دەتوانن به خزمەت به ژینگه و وڵات ئەو رۆژانه بەرز ڕاگرن و له گەڵ نوێ بوونەوەی سروشت، ئاشت بوونەوە له گەڵی ساز بکەن و له ئەو دیاردانەی که دیاریی بێگانه بۆ وڵاتن و تەنیا لایەنی خراپیان هەیه بۆ سەر کۆمەڵگا و ژینگە خۆ بپارێزین ئەم چالاکییەی بەڕێوە برد.

هەروەها لە درێژەدا هاتووە کە: ماوەی چەن ساڵه که له کاتی نەورۆزدا تەگەرسووتاندن و تەقاندنەوەی تۆقتۆقه وەک شتێکی باو خەریکه جێی خۆی دەکاتەوە که له ئەساسدا نه پێوەندی به نەورۆزی کۆنی کوردییەوە هەیه و نه له قازانج و بەرژەوەندی ژینگه و کۆمەڵگا دایه؛ جا بۆیه ئەنجومەنی ژینگەپارێزیی وڵات دەستی دا ئەم کارە پیرۆزه تا به پێشەنگایەتی، دژ به تۆقتۆقە و سووتانی تەگەر هەڵوێستی کردەوەیی بنوێنێت و له جێی کاری دژەژینگەیی دەستی دایە کارێک که له بەرژەوەندی و قازانجی ژینگه و کۆمەڵگا و وڵات دایه .

This slideshow requires JavaScript.