وشكبوونی ڕووباری سیروان. . هۆكاره‌كانی وچۆنیه‌تی چاره‌سه‌ركردنی … عبدولموته‌لیب رفعت زه‌رداوی – مامۆستای زانكۆی گه‌رمیان
ئاو وه‌كو ئامرازێكی سیاسی به‌كاردێت له‌لایه‌ن وڵاتانه‌وه به مه‌به‌ستی دروستكردنی گوشاروخزمه‌تكردنی ئامانجه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانیان وكۆنترۆڵكردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسی. بۆیه ئه‌م كاره مۆركێكی تایبه‌ت ئه‌به‌خشێته شێوه‌ی په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی نێوان وڵاتانی سه‌رچاوه (دول المنبع) وڵاتانی ڕیژگه (دول المێب) . به‌م شێوه‌یه ئاو هۆكارێكی سه‌ره‌كییه بۆ دروستكردنی ململانێی سیاسی وسه‌ربازی له‌نێوان وڵاتانی هاوسنوور و ڕه‌نگه ببێته هۆی دروستبوونی ناكۆكی له‌نێو یه‌ك وڵاتیشدا.
واتا جه‌نگی ئاو ته‌نها ئه‌وه ناگه‌یه‌نی كه جه‌نگ وناكۆكی له‌نێوان دوو وڵات یا زیاتر ڕووبدات، به‌ڵكو ناكۆكی له‌نێو وڵاتێكیشدا ڕووده‌دات، ئه‌ویش له‌نێوان هه‌رێمه‌كان یان پارێزگاكان. باشترین نموونه‌ش ڕووباری (سیروان) ه كه ڕه‌نگه له ئاینده‌دا ببێته هۆكارێك بۆ ناكۆكی له‌نێوان ناوچه‌ی گه‌رمیان له كوردستانی عیراق وپاریزگاكانی تری عیراق وه‌كو (دیاله) . به هۆی ئه‌وه‌ی ئێران خه‌ریكی گۆڕینی ڕه‌ێڕه‌وی ڕووباره‌كه‌یه به‌ره‌و ناوه‌ڕاستی ئێران وچه‌ندین پرۆژه‌ی له سه‌ر ئه‌و ڕووباره دروستكردووه. به هه‌مانشێوه ڕه‌نگه ناكۆكی له‌نێوان پارێزگاكانی تری عیراق ڕووبدات له‌سه‌ر ئاوی فورات به تایبه‌تی له نێوان پارێزگای ئه‌نبارو پارێزگای كه‌ربه‌لا. یان له‌سه‌ر ڕووباری دیجله له‌نێوان موسڵ وبه‌غداو پارێزگاكانی باشوور.
وڵاتی ئێران پلانی تۆكمه‌ی داڕشتووه بۆ گواستنه‌وه‌ی ئاو له ڕووباره نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی كوردستانی ڕۆژهه‌ڵاته‌وه بۆ ناوه‌ڕاستی ئێران (پارێزگای قوم وئه‌سفه‌هان) وهه‌وڵده‌دات زۆربه‌ی ناوچه كوردییه‌كان وشك بكات یا هه‌ندی له ناوچه گه‌شتیاریه‌كان كوردستان ژێرئاو بكات به درووستكردنی به‌نداو ودانیشتووانی ئه‌و ناوچانه ناچار ده‌كات ڕوو له ناوچه‌كانی تری ئێران بكه‌ن. به‌م كاره‌ش مۆركی كوردبوون له كورستانی ڕۆژهه‌ڵات لاواز ده‌كات. هه‌روه‌ها باشووری كوردستان (هه‌رێمی كوردستان) بی به‌ش ده‌كات له ئاوی ڕووباره نێوده‌وڵه‌تییه‌كان به تایبه‌تی (ڕووباری سیروان) و (ئه‌ڵوه‌ند) و (زێی بچووك) كه چه‌ند پرۆژه‌یه‌كی گه‌وره‌ی له‌سه‌ریان دروستكردووه‌و هه‌ندێكی له پلاندایه له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا درووستبكرێت.
ئه‌وه‌ی كه پێویسته باسبكرێت له‌م بابه‌ته (ڕووباری سیروان) ه كه درێژیه‌كه‌ی ئه‌گاته زیاتر له (445 كم) وله شاخه‌كانی زاگرۆسه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت ودواتر له جوانڕۆوه دێته نێو خاكی عیراق (كوردستان) وتیپه‌ڕ ده‌بێت به ده‌ربه‌ندیخان وناوچه‌ی گه‌رمیان وپارێزگای دیاله. نزیكه‌ی 70% له ئاوی ڕووباری سیروان له ئێرانه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت. ئێران ئێستا له هه‌وڵی دروستكردنی چه‌ندین پرۆژیه‌ی ئاودێری زۆر گه‌وره‌یه له‌سه‌ر ئه‌م ڕووباره. ئه‌و به‌نداوه گرنگانه‌ی كه حكومه‌تی ئێران دروستیكردوون یان دروستیده‌كات له‌سه‌ر ڕووباری سیروان بریتین له:
ڕ- به‌نداوی قشڵاغ: ئه‌م به‌نداوه له‌سه‌ر زێی قشڵاغی (ڕووباری سیروان) دروستكراوه‌و له سالی 1978 ته‌واو بووه. توانای خه‌زنكردنی زیاتر له (960 ملیۆن م3) ئاوی هه‌یه. ئامانج له دروستكردنی به كارهێنانێه‌تی به مه‌به‌ستی خواردنه‌وه بۆ دانیشتوانی شاری (سنه) و ئاودێریكردنی هه‌ندی له زه‌وییه كشتوكاڵییه‌كان له نزیكی ئه‌و شـاره.
ب- به‌نداوی غاوشان: ئه‌م به‌نداوه تا ئێستا دروستنه‌كراوه، به‌ڵكو له پلاندایه دروستبكرێت. به پێی پلانه‌كانیش ئه‌بێت توانای خه‌زنكردنی (500 ملیۆن م3) ئاوی هه‌بێت، وئامانج له درووست كردنی گواستنه‌وی (260 ملیۆن م3) ئاوه له ڕووباری سیروانه‌وه له ئێران بۆ ئاوه‌زێڵی ڕووباری (كه‌رخه) به مه‌به‌ستی ئاودێریكردنی زیاتر له (300) هه‌زار هیكتار له ده‌وروپشتی ئاوه‌زێڵی كه‌رخه.
ج- به‌نداوی غاران (گاڕان) : ئه‌م به‌نداوه ئه‌كه‌وێته دووری (20 كم) له شاری مه‌ریوان له كوردستانی ڕۆژهه‌ڵات وله‌سه‌ر زێی (غاران) ی سه‌ر به ڕووباری سیروان له ڕێگای مه‌ریوان- سه‌قز دروستكراوه. له ساڵی 2002 ده‌ستكرا به درووستكردنی وله ساڵی 2013 كاره‌كانی ته‌واو بووه. ئه‌م به‌نداوه‌ش كاریگه‌ری خراپی ده‌بێت له سه‌ر كوردستانی عیراق كه ده‌بێته هۆی دابه‌زینی ئاستی ئاو له به‌نداوی ده‌ربه‌ندیخان وحه‌مرین. له گه‌ڵ كاریگه‌ریی له‌سه‌ر پیسبوونی ئاوی ڕووباری سیروان كه هاوسه‌نگی ژینگه له‌و ناوچه‌یه تێكده‌دات. توانای خه‌زنكردنی زیاتر له (110 ملیۆن م3) ئاوی ده‌بێت وتوانای ئاودێریكردنی زیاتر له (10، 5) هه‌زار هیكتاری هه‌یه. ئه‌مه‌ش واده‌كات زه‌وییه ده‌یمه‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه ببێته به‌راو. هه‌روه‌ها وه‌كو سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاوی خواردنه‌وه هه‌ژمار ده‌كرێت بۆ شاری مه‌ریوان وده‌وروپشتی چونكه توانای دابین كردنی زیاتر له (20 ملیۆم م3) ئاوی هه‌یه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته. هه‌ر له سه‌ر هه‌مان ڕووبار ئێران چه‌ندین تونێڵی ئاوی درووست كردووه به مه‌به‌ستی گواستنه‌وه‌ی ئاو.
د- به‌نداوی داریان (داریان باوه) : كه به دووری (28 كم) له ناوچه‌ی (باوه/باڤیه) له كرماشان درووستكراوه‌و تا ئێستا كاركردن له‌م به‌نداوه به‌رده‌وامه. له ساڵ 2009 ده‌ستكرا به درووستكردنی وپێشبینی ئه‌كرێت له ساڵی 2018 ته‌واو ببێت. به‌رزی ئه‌م به‌نداوه له ئاستی ده‌ریا (155 م) ه وتوانای خه‌زنكردنی (907 ملیۆن م3) ئاوی هه‌یه. ئه‌م به‌نداوه له دوو تونێڵی گه‌وره پێكهاتووه، تونێڵی لای ڕاست به درێژی (989 م) وتونێڵی چه‌پ به درێژی (1034 م) درووستكراون. ئامانج له درووستكردنی ئه‌م به‌نداوه دابینكردنی زیاتر له (316، 3 ملیۆن م3) له ئاو كه به مه‌به‌ستی ئاودێری به‌كاربهێنرێت. وتوانای به‌رهه‌مهێنانی (210 میگاووات) وزه‌ی ده‌بێت.
درووستكردنی ئه‌م به‌نداوه ئه‌بێته هۆی ژێرئاوبوونی چه‌ندین لادی له هه‌وارامانی ڕۆژهه‌ڵات وبه تایبه‌تی سه‌یرانگای (هه‌جیج) كه به ته‌واوه‌تی له‌ناوده‌چێت. هه‌روه‌ها (كانی بل Bel Spring) كه كورتترین رووباری جیهانه درێژیه‌كه‌ی ته‌نها (15 م) ه وبه‌یه‌كێك له پاكترین وخاوێنترین ئاوه‌كانی جیهانداده‌نرێت وله داهاتوویه‌كی نزیكدا ئه‌بێته قوربانی به‌ه‌نداوی داریان. ئه‌و به‌نداوه كاریگه‌ری زۆر خراپی ده‌بێت له ڕووی ژینگه‌وه بۆ ناوچه‌كانی ده‌وروپشتی.
هه‌روه‌ها ئێران تونێلێكی درووستكردووه كه به گه‌وره‌ترین تونێڵی گواستنه‌وه‌ی ئاو له جیهاندا داده‌نرێت به ناوی (تونێڵی نه‌وسود) به درێژایی (49 كم) وبه تیره‌ی (7 م) وئاو له به‌نداوی (داریان) ه‌وه ده‌گوازێته‌وه بۆ ناوچه‌ی (گه‌رمه‌سێر) ی ئێران وسه‌رپێڵی زه‌هاو. ئه‌مه‌ش واده‌كات كه له چه‌ند ساڵی داهاتوودا ئاوی ڕووباری سیروان به رێژه‌ی (90%) كه‌م بكات وته‌نها له كاتی لافاودا سوودی هه‌بێت بۆ كوردستان وعیراق.
دابه‌زینی ئاستی ئاوی ڕووباری سیروان ئه‌بێته هۆی پیسبوونی ئه‌م ڕووباره (زیادبوونی ڕێژه‌ی پیسی Pollutants) به هۆی تێكه‌ڵبوونی پاشه‌ڕۆی شار‌و ناوچه پێشه‌سازییه‌كان وپاشماوه كشتوكاڵییه‌كانه‌وه. هه‌روه‌ها دابه‌زینی ئاستی ئاوه‌كه ده‌بێته هۆی زیادبوونی ڕێژه‌ی سوێری (EC) كه كاریگه‌ریی ڕاسته‌وخۆی ده‌بێت له‌سه‌ر كشتوكاڵكردن وبه‌رهه‌مه كشتوكاڵییه‌كان.
دیاره ئێران هه‌وڵی وه‌به‌رهێنانی (1، 3 ملیار م3) ده‌دات له ئاوی زێی بچووك وسیروان بۆ ئاودێریكردنی زیاتر له (136، 380) هیكتار ودروستكردنی چه‌ند به‌نداوێك وچه‌ند وێستگه‌یه‌ك بۆ زامنكردنی ئاوی خواردنه‌وه‌و وزه‌ی كاره‌با.
له به‌رانبه‌ردا تا ئێستا ده‌سه‌ڵاتدارانی حكومه‌تی عیراقی فیدراڵ وحكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هیچ ناڕه‌زاییه‌كیان به‌شێوه‌یه‌كی جددی ده‌رنه‌بڕیوه (ئه‌گه‌ریش هه‌بێت ڕه‌نگه ته‌نها به لێدوانی میدیایی بێت) سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه زانیاری ته‌واویان له سه‌ر زیانه‌كانی ئه‌و پرۆژانه‌ی وڵاتی ئێران هه‌یه. به‌ڵام ئێران به ته‌واوه‌تی هه‌موو داواكاریه‌كانی عێراقی پشتگوی خستووه وهه‌موو یاسا نێوده‌وڵه‌تیه‌كانی تایبه‌ت به ڕووباره نێوده‌وڵه‌تیه‌كانی پێشێل كردووه. وته‌نها بیانووی ئه‌وه‌یه كه عێراق كێشه‌ی كه‌می ئاوی نییه به‌ڵكو كێشه‌ی ئیداره‌دانی ئاوی هه‌یه. ئه‌وه‌ش له ڕووی زانستیه‌وه ته‌واوه، عیراق به كوردستانیشه‌وه تا ئێستا هه‌وڵی جددیان نه‌داوه بۆ پێشكه‌وتن له بواری ئاو‌و ئاودێری وچۆنیه‌تی به‌كارهێنانی سه‌رچاوه‌كانی ئاو. به‌ڵام ئێران به هیچ شێوه‌یه‌ك ماڤی ئه‌وه‌ی نییه به‌و بیانوویه عیراق وكوردستان بی به‌ش بكات له ماڤه‌كانیان له ڕووباره هاوبه‌شه‌كان.
ئه‌گه‌ر له خۆمان بپرسین: ئایا عیراق چه‌ند سوودی وه‌رگرتووه له ڕووباری دیجله‌و فورات بۆ پێشكه‌وتنی كشتوكاڵ؟، ئه‌وه وه‌ڵامه‌كه‌مان چی ده‌بێت؟ ئایا ڕه‌وایه ئه‌و هه‌موو ئاوه له توركیا وسوریا وئێرانه‌وه دێت وڕێژه‌یه‌كی زۆر كه‌می سوودی لێوه‌رده‌گیرێت وئه‌و ڕێژه‌كه‌ی ڕێڕه‌وی (شه‌تولعه‌ره‌ب) ده‌گری وتێكه‌ڵ به كه‌نداوی عه‌ره‌بی ئه‌بێت؟!. به هه‌مان شێوه له كوردستانی عیراق وبه‌تایبه‌تی (ڕووباری سیراون) كه ئێران پلان وپرۆژه‌ی گه‌وره‌ی به ده‌سته‌وه‌یه له‌سه‌ر ئه‌م ڕووباره، ئایا چه‌ند له‌و ڕێژه‌یه‌ی كه ده‌گاته ناوچه‌ی گه‌رمیان سوودی لێوه‌رگیراوه بۆ بووژانه‌وه‌ی كشتوكاڵی ناوچه‌كه؟!. ڕێژه هه‌ره زۆره‌كه‌ی به‌ره‌و (دیاله) ده‌چێت وته‌نها ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر هاوڵاتیانی ئه‌و ناوچانه بێت پیسكردنی ئه‌و ئاوه‌یه به هه‌موو جۆره‌كانی پاشه‌ڕۆو پاشماوه‌وه. ئایا چ پێویستییه‌كمان به‌و هه‌موو ئاوه ده‌بێت له‌كاتێكدا له گه‌رمیاندا هیچ پرۆژه‌یه‌كی ئاودێری ئه‌وتۆ نابینین كه ئاوی ڕووباری سیروان بگوازێته‌وه بۆ زه‌وییه كشتوكاڵییه‌كان بۆ زیادكردنی ڕووبه‌ری كشتوكاڵ له ناوچه‌كه. ئایا چ پێویستیه‌كمان هه‌یه به‌و هه‌موو بڕه ئاوه‌ی كه له ئێرانه‌وه دێته ڕێڕه‌وی ڕووباری سیروانه‌وه ئه‌گه‌ر هه‌موو ئاسانكارییه‌ك كراوه بۆ به‌كارهێنانی ئاوی ژێرزه‌وی وبه فیڕۆدانی به بی هیچ سانسۆرێك؟!.
بۆیه ئێمه پێش هه‌موو شتێك پێویستمان به پلانێكی تۆكمه‌و به‌هێز هه‌یه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی به‌ڕێوه‌بردنی سه‌رچاوه‌كانی ئاو له ناوخۆی عیراق وكوردستان. پێویسته سیاسه‌تێكی ناوخۆیی به‌هێز (تایبه‌ت به سه‌رچاوه‌كانی ئاو) په‌یڕه‌و بكه‌ین بۆ به‌ڕێوه‌بردنی سه‌رچاوه‌كانی ئاو له عیراق وهه‌رێمی كوردستان ئه‌وه‌ش له ڕێی:
سوودوه‌رگرتن له ئاو به‌شێوه‌یه‌كی زانستی وكه‌مكردنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی به‌فیڕۆدان.
وخه‌زنكردنی (پاشه‌كه‌وتكردنی) بڕی زیاده (فائچ) بۆ كاتی پێویست. بۆ نمونه دروستكردنی كه‌ناڵی كۆنكرێتی تایبه‌ت یان داپۆشراو (بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌فیرۆدانی ئاو له ڕێی كرداری به‌هه‌ڵمبوونه‌وه) به مه‌به‌ستی گواستنه‌وی ئاو و له ئه‌نجامدا زیادكردنی ڕووبه‌ری كشتوكاڵ.
به‌كارهێنانی سیستمی نوێی ئاودێری وه‌كو سیستمی دڵۆپاندن وسیستمی پرژاندن.
دانانی نرخ بۆ ئاو به پێی (جۆری) به مه‌به‌ستی كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌فیڕۆدانی.
پاراستنی ئاوی ژێرزه‌وی وبه‌كارهێنانی له كاتی پێویست وبه‌شێوه‌یه‌كی زانستی. وهیچ ئاسانكاریه‌ك نه‌كرێت بۆ هه‌ڵكه‌ندنی بیر، به پێچه‌وانه‌وه ده‌بێت نرخی ئاوی ژێر زه‌وی گرانتر بێت له نرخی ئاوی سه‌ر زه‌وی.
سوودوه‌رگرتن له ته‌كنه‌لۆجیای (بارانی ده‌ستكرد) له كاتی وشكه ساڵی وپه‌یڕه‌وكردنی پرۆسه‌ی دروێنه‌ی ئاو (حێاد المیاه Water Harvesting) .
كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌فیڕۆدانی ئاو له‌لایه‌ن هاوڵاتییانه‌وه به‌گشتی وڕێنماییكردنیان وتێگه‌یاندنیان له گرفتی كه‌می ئاو‌و زیانه‌كانی.
چاره‌سه‌ركردنی (خاوێنكردنه‌وه‌ی) پاشه‌ڕۆو (پێش تیكه‌ڵبوونی به سه‌رچاوه‌كانی ئاو) و دووباره به‌كارهێنانه‌وه‌ی بۆ كشتوكاڵ وپیشه‌سازی.
كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌هه‌ڵمبوون له‌سه‌ر ئاو‌و خاك به په‌یڕه‌وكردنی ڕێگا وته‌كنیكی زانستی نوی.
وه له ڕووی نێوده‌وڵه‌تیه‌وه، عیراق (به كوردستانه‌وه) پێویسته داوای پاڵپشتی له هه‌موو وڵاتانی جیهان وڕێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بكات بۆ دروستكردنی فشارێكی به‌هێز دژ به وڵاتانی سه‌رچاوه به تایبه‌تی (ئێران) كه ده‌یان په‌یماننامه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له گه‌ڵ عێراق ئیمزا كردووه كه تایبه‌تن به ماڤه ڕه‌واكانی عێراق له ڕووبار‌و جۆگا نێوده‌وڵه‌تیه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات. وپێویسته قه‌باره‌ی زیانه ژینگه‌یی ومرۆییه‌كان بۆ ئه‌و رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تیانه‌و ڕای گشتی ڕوون بكرێته‌وه، بۆیه پشتگیری نێوده‌وڵه‌تی له‌م پرسه‌دا زۆر گرنگه. هه‌روه‌ها پێویسته هه‌ماهه‌نگی درووست بكرێت له نێوان هه‌ردوو وڵات‌دا له ئاستی حكومه‌ت و وه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندیداره‌كان به تایبه‌تی كشتوكاڵ وسه‌رچاوه‌كانی ئاو به مه‌به‌ستی ئاگابوون له هه‌موو پرۆژه‌كانی وڵاتی ئێران وبه‌كارخستنیان به شێویه‌ك كه كاریگه‌ری نه‌بێت له