هەوڵی هاووڵاتییەکی کورد بۆ ڕزگارکردنی پەلەوەرێک، بووە هۆی گیانلەدەستدانی

0
480

بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی ژینگەوان، سەرلەئێوارەی ڕۆژی شەممە چوارەمی بانەمەڕی 2716ی کوردی، هاووڵاتییەکی 40 ساڵ تەمەنی کوردی دانیشتووی گوندی گابازڵە سەر بە مەهاباد، بەهۆی ڕووداوی کارەبا گیانی لەدەست دا.
هەواڵی بڵاوکراو لەلایەن ئەنجومەنی ژینگەپارێزی ژینکۆ باس لەوەدەکات کە ، ئەرسەلان.پ خەڵکی گوندی گابازڵە و باوکی سێ منداڵ، دوێنێ ئێوارە کاتژمێر 19:30 ویستوویە کە حاجی لەق لەقێک کە لەسەر تیری کارەبا گیری کردووە ڕزگار بکات.
ئەم هاووڵاتییە کورد لەکاتی هەوڵ بۆ ڕزگار کردنی پەلەوەرەکە، تووشی کارەباگرتوویی بووە و بەهۆی سووتانی چڕەوە گیانی لەدەست دا.
ماڵپەڕی ژینگەوان، سەرەخۆشی لە کەس و کاری ئەرسەلان دەکات و خۆی بە شەریکی خەم و پەژارەیان دەزانێت.