نوێترین نمایشی بەڵگەفیلمی “ژیان لە سەر سنوور” لە ئەڵمانیا

0
786

بەپێی هەواڵی ماڵپەری ژینگەوان، فیلمی دیکۆمێنتاریی “ژیان لە سەر سنوور” لە دەرھێنانی مناڵانی ئاوارەی كۆبانی و شەنگاڵ و بە پرۆدیوسەری بەھمەن قوبادی لە وەڵاتی ئاڵمان نمایش کرا.

فیلمی دیکۆمێنتاری ژیان لە سەر سنوور لە دەرهێنانی مناڵانی ئااوارەی کۆبانی و شنگال و بە پرۆدیوسەری بەهمەن قۆبادی بەرھەم ھاتووە، لە وڵاتی ئەڵمانیا چەندین نمایشی سەركەوتوی ھەبووە كە دەكرێت ئاماژە بە نمایشی ئەم فیلمە لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی برلینالە و فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی مناڵان و مێرمناڵانی فرانكفۆرت بە ناوی “لۆكاس” بكەین كە پێشوازی بێ وێنە زۆرتری بینەرانی لێكەوتووەتەوە.

فیلمی دیکۆمێنتاریی “ژیان لەسەر سنوور” لە نوێتری نمایشی دا دوو جار لە شاری “برێمن”ی ئەڵمانیا پێشكەشی ھۆگران كرا و سرنجی رێژەیەكی بەرچاوی بینەرانی راكێشابوو كە زۆرتری پەنابەرانی لە خۆ گرتبوو و “سامی حوسه‌ین” یەكێك لە 8 مناڵی دەرھێنەری ئەم فیلمە دیکۆمێنتارییه لە كاتی نمایشدا ئامادە بوو.

لە دەرنجامی نمایشی سەركەوتووانەی ئەم فیلمه كۆمەڵەی عەلەوی شاری “برێمن” و پارتێكی سیاسی خواستی خۆیان راگەیاندووە كە فیلمی “ژیان لەسەر سنوور” بە شێوەی سەربەخۆ نمایش بكەن.

كڵێسای گشتی “ئوانجلیك” كە نوێترین نمایشی ئەم فیلمەی رێكخستووە، پرۆژەی بەرھەمھێنانی فیلمێكی لە پلاندا ھەیە كە پەنابەرانی گەنج چیرۆكی ژیان و ئازارەكانیان دەگێرنەوە و “سامی حوسه‌ین”یش وەك بەشدارێك لەم پرۆژەیەدا بوونی ھەیە.

ئەم فیلمە دیکۆمێنتارییه لە میدیاکانی ئەڵمانیا كارەدانەوەی بەرچاوی لێكەوتووەتەوە و بابەتی ئەم فیلمنامە چووەتە ناو سیستەمی پەروەردە و پەرتوكی قوتابخانەی ماناڵانی وڵاتی ئەڵمانیا.