مەریوان/پێنج حاڵەتی ئاگرکەوتنەوە لە ماوەی کەمتر لە دە ڕۆژ

0
671

بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی ژینگەوان، ئاگرتێبەردانە زنجیرەییەکانی لە فەسلی بەهار بە شێوەیەکی بەرین دەستیان پێکرد.

هەواڵی،گەییشتوو لە مەریوانەوە باس لەوەدەکات کە ئەمڕۆ چوار شەممە ڕێکەوتی ۳ جۆزەردان 2716ی کوردی ئاگر لە دارستانەکانی گۆندی گۆمارەلەنگ لە ناوچەی مەریوان بەردراوە.

هەر لەو پیوندیەدا یەکێ لە هاوەڵاتیانی گوندی گۆمارەلەنگ بە ژینگەوانی راگەیاند کە ئەم ئاگرکەوتنەوە لەلایەن کەسانێکی نەناسراوەوە لەو شۆێنە تێبەردراوە،هەرواها وتی کە زیاتر دە هکتار لە ڵێروارەکانی ئەو ناوچەیە سۆتاوە.

ئەم ئاگرکەوتنەوە لەلایەن خەڵکی ژینگە پارێزی ئەو دەڤەرەوە خامۆش کراوە.

چالاکانی ژینگەپارێزیی کورد لەو باوەڕەدان کە ئاگرتێبەردانی سروشتی کوردستان بەتایبەتی ناوچە سنوورییەکان بە فەرمانی ناوندە حکومەتیەکان و لە ڕێگای دەست و پێوەندییەکانییەوە ئەنجام دەدرێت.