منداڵانی کورد و گرینگیی دان بە ژینگە/ کلتوورسازیی ئەنجومەنەکان رەنگ دەداتەوە

0
807

بە پێی هەوالی ماڵپەڕێ ژینگەوان رۆژی شەممە رێکەوتی ۲۶ی بەفرانبار لەلایەن کومەڵێک لە خەلکی ژینگە دۆستی شاری بانە و “باخچەی ساوایانی ڤیانا” بە هاوکاری ئەنجۆمەنی “پاژین”ی شاری بانە هەڵمەتێکی ژینگە پارێزی بە ڕێوە چوو.
لەم چالاکیەدا لەلایەن بەرێبەرانی ئەنجۆمەنی پاژین، کومەلێک وانەی تایبەت بە ژینگەی پارێزی بۆ مندالان پێشکەش چۆنیەتی هەلسوکەتیان لەگەل گیان لەبەران و چۆنیەتی خاوێن ڕاگرتنی ژینگەی دەورووبەریان بۆ باس کرا.
لەم چالاکیەدا کە کومەڵێک هێلانە کە لەلایەن باخچەی ساوایانی “ڤیانا”وە دروست کرابوو لەلایەن منداڵە چاوگەشەکانی ئەوناوندەوە بۆ پەلەوەرەکان، بە دارەکانەوە هەڵواسران  و هەوەها لەلایەن  ئەو مندالانە کومەلێ دانەوێلە بۆ پەلەوەرەکان رو کرا.

photo_2016-01-18_00-46-14

  photo_2016-01-18_00-46-30

photo_2016-01-18_00-46-25

photo_2016-01-18_00-46-20