بیست و یەکەمین ژمارەی مانگنانەی چیا چاپ و بڵاو کرایەوە

0
1350

ژینگەوان: بەپێی هەواڵی ماڵپەری ژینگەوان، بیست و یەکەمین  ژمارەی مانگنانەی چیا  کە تایبەتە بە پرسی ژینگە و ژینگەپارێزی کوردستانی ڕۆژهەڵات چاپ و بڵاو کرایەوە.

مانگنانە ژماره‌ ٢١ی ئەم جارەی ئەنجۆمەنی سەوزی چیا كۆمه‌ڵێك بابه‌تی ژینگه‌ پارێزی بە تایبەت مەسەلەی درۆست کردنی پایگا نیزامیەکان لە نزیک کۆلی زرێبار  له‌ خۆ گرتووه، کە له‌ لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی سه‌وزی چیا لە شاری مەریوان چاپ و بڵاو دەکرێتەوە.

جێگایی ئاماژەیە کە ئێوەی خۆێنەر و ژینگە دۆستانی ئازیز دەتوانن لە سەنتەرەکانی ڕۆژنامە و گۆڤار فرۆشییەکاندا ئەم مانگنامە بکڕن.

ئەم مانگنامە لە زۆربەی شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە تایبەت مەریوان، سنە، و کرماشان و ورمێ دەست دەکەوێت.

بۆ خۆێنەوەی ژمارەی ٢١ی مانگنامەی چیا لێرەدا کڕتە بکە.