قەڵاچوو کردنی ژینگەیی کوردستان لەلایەن هێزەکانی سپاوە بەردەوامە

0
1726

ژینگەوان: به‌ پێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەری ژینگەوان لە شاری مەریوان، مانۆری نیزامی هێزەکانی سپای پاسداران لە ناوچەی مەریوان و هەورامان سووتاندنی دەیان هێکتار لە دارستان و لەوەرگەکانی کوردستانی لێکەوتەوە.

ڕۆژی چوار شەممە و پێنج شەممە رێکەوتی ٢٤و٢٥ی جۆزەردان بە هۆی مانۆری نیزامی هێزەکانی سپای پاسداران دارستان و لەوەرگەکانی “چاڵی سوور” و “دەشتەکانی هەنگە ژاڵە” و “دەیمە جۆ”ی سەر به‌شی ناوچەی سەرشیوی مەریوان لەنێو ئاگردا سووتان.

لەم ئاگرکەوتنەوەدا کە لە بەرەبەیانی دۆێنێوە بە هۆی مانۆری نیزامی هێزەکانی سپای پاسداران لە دارستانەکانی ئەو ناوچە روویدا، بە دەیان هێکتار لە دارستان و لەوەرگەکانی ئەو ناوچەیەی بە تەواوی لە ناو بردوو، زیانێکی یەکجار زۆر بە ژینگە هەروەها گیانلەبەرانی ئەو ناوچە کەوتووە.

جێگای ئاماژەیە کە ئه‌م ئاگرانە کە بە شێوەی هاوکات لە چەند شۆێنی جیاواز لە دارستان ە لێرەوارکانی ئەو ناوچە بەر بوو بوو ‌ دوای چه‌ندین كاتژمێر له‌ لایه‌ن خه‌ڵك و چالاکانی ژینگه‌پارێزی ناوچەی مەریوان كونتڕۆڵ كراوه.

هەر لەو پیوندیەدا لە ناوچەی هەورامان ئاگر بەردرا، لە دارستانەکانی “شوڵخێ” و “قەڵاگا” و “پەڕۆنی” و “شاخەکانی دەرووبەری گۆنی شۆشمێ”.

بە وتەی یەکێ لە هاوڵاتیانی گۆندی شۆشمێ ئەم ئاگرکەوتنەوە لەلایەن هێزە ئیتزامیەکانی جێگر لە پاسگای شۆشمێ لە دارستان و لەوەرگەکانی ئەو ناوچە بەرداراوە.

ئەم ئاگرکەوتنەوە لە نزیک بە دوو ڕۆژی خایاند خەسارێکی بەرچاوی بە دارستانەکانی ئەو ناوچە کە زۆربەی هەرە زۆریان دار قەزوانن و مەنبەعی ژیانی کۆمەڵێک لە خەڵکی ئەو ناوچەن گەیاند. کە تا ئێستا ئامارێکی دەقێق لە رێژەی سووتانی دارستانەکانی ئەو ناوچە نە لەلایەن ناوندەکانی حکۆمەتە و نە لەلایەن ئەنجۆمەنە خەڵکیەکانی ئەو ناوچەوە رانەگەیەندراوە.

This slideshow requires JavaScript.