شوێنەواری حەفتا هەزار ساڵە لە ئەشکەوتەکانی ڕووباری سیروان دۆزرایەوە

0
783
پشکنینە شوێنەوارناسیەکان لە ئەشکەوت و حەشارە بەردینەکانی دۆڵی ڕووباری سیروان لە پارێزگای سنه، دۆزینەوەی شوێنەواری ڕاوچیەکانی چاخی بەردین و ئەشکەوتنشینە سەرەتاییەکانی بە دوادا بوو.
بە پێی هەواڵی هەواڵدەرییەکان لە پەیوەندیە گشتیەکانی لێکۆڵینگەی میراتی کەلتووری و گەشتیاری، فەرەیدوون بیگلەری سەرپەرشتیاری دەستەی شوێنەوارناسی بە ڕاگەیاندنی ئەم هەواڵە وتی: دۆزینەوەی چەندین بەرهەمی چاخی بەردین لە کوردستان ئەوەمان نیشان دەدات کە ڕاوچیە سەرەتاییەکان لە زیاتر لە چل هەزار ساڵ پێش ئێستاوە تا نزیک دوازدە هەزار ساڵ پێش لە دۆڵی ڕووباری سیروان دەژیان.
بە پێی وتەکانی سەرپەرشتیاری ئەم دەستە شوێنەوارناسیە بەرهەمە دزۆراوەکان بریتی لە کەرەستەی بەردی، ئێسک و پروسکی ئاژەڵە راوکراوەکان و پاشماوەی سۆبەن کە هی سەردەمی چاخی بەردینی ناوەڕاست، چاخی بەردینی نوێ و دەرەوەی چاخی بەردینن کە ئەم کۆمەڵە ئەشکەوت و حەشارگەیە بە درێژایی ڕووباری سیروان و لە زنیک گوندی “ناو” لە شاری سەروئاوا هەڵکەوتوە و پشکنینەکان لە سێ شوێنی جیاواز دۆزینەوەی ئەم شوێنەوارە گرینگانەی بەدوادا بوە.
ئەم شوێنەوارە دۆزراوانە بۆ یەکەم جار زانیاری بە سوودیان لەبارەی شێوەی ژیان، ڕاو و کەلتووری دروستکردنی کەرەستەکانی ئەم کۆمەڵگا سەرەتاییە ڕاوچی و کۆکەرەوەی خواردەمەنیانەی داوەتە دەستی لێکۆڵەرانەوە.
بە پێی وتەکانی ئەم شوێنەوارناسە یەکێک لە بەرهەمە گرینگەکانی ئەم وەرزە دۆزینەوەی حەشارگەیێکی بەردی بە ناوی “مەرو” کە بەرهەمی چاخی بەردینی ناوەڕاستە و ئەگەری ئەوەی هەیە کە لە نێوان چل بۆ زیاتر لە حەفتا هەزار ساڵ مێژووی هەبێت.
بیگلەری وتیشی: پشکنینە سەرەتاییەکانی پاشماوەی گیانلەبەران ئەوەمان بۆ دەرەدەخات کە دانیشتوانی ئەم حەشارگەیانە لە چیای شاهۆ و بەرزاییەکانی ڕووکاری دۆڵی سیروان خەریکی ڕوای بزنەکێوی و ڕەنگە بەرانیش بووبێتن کە لاشەی سەربەردی ئەم ئاژەڵانە جێگای شکان و سووتان لە گەڵ کەرەستەی بەردی پێوە دیارە.
ئەم شوێنەوارناسە زیادیشی کرد: بە لەبەر چاو گرتنی ئەوەی کە لاشەی سەربەردی مرۆڤەکانی ئەم چاخە لە ئەشکەوتەکانی بێستون و شاندیر دۆزراوەتەوە، دانیشتوانی ئەم دەڤەرانەش ڕەنگە لە جۆری مرۆڤی نئانیدرتال بووبێتن کە ڕەچەڵەکیان نزیک بە چل هەزار ساڵ پێش ئێستا لە ناو چوە.
بە پێی وتەکانی بیگلەری بە لەناو چوونی ئەم مرۆڤە، مرۆڤی بیرمەندی نوێ هاتووەتە ئەم دەڤەرانە و شوێنەواری نیشتەجێبوونیان لە دوو شوێنی دیکەی ئەم ناوچەیە دۆزراوەتەوە.