بەپێی هەواڵی ماڵپەری ژینگەوان، شازدەهەمین ژمارەی مانگنانەی ئەنجۆمەنی سەوزی چیا لە شاری مەریوان چاپ و بڵاو کرایەوە.
ژماره ١٦ی مانگنامەی “چیا” كۆمهڵێك بابهتی فەرهەنگی کۆمەڵایەتی بە تایبەت پرسی ژینگه پارێزی سەرجەم ناوچەکانی کوردستان له خۆ دەگرێت کە ئەم مانگنانە له لایهن ئهنجومهنی سهوزی چیا لە شاری مەریوان چاپ و بڵاو دەکرێتەوە.
ئەم مانگنامە بە دوو زمانی” کوردی، فارسی لە شارەکانی ڕۆژهەتی کوردستان بڵاو دەکرێتەوە.
جێگایی ئاماژەیە کە ئێوەی خۆێنەر و ژینگە دۆستانی ئازیز دەتوانن لە سەنتەرەکانی ڕۆژنامە و گۆڤار فرۆشییەکاندا بکڕن.
شایانی باسە کە ئەم منگنامە بە شێوەی بەربڵاو لە پارێزگای سنە، کرماشان، ئیلام، لۆڕستان، ورمێ، بڵاو دەکرێتەوە لە زۆربەی ڕۆژنامە فڕۆشیەکاندا دەست دەکەوێت.