سڵێمانبەگ ئەبێتەوە بە جێژوانی گوڵی زەرد و سوور

0
1688

ژینگەوان: لەبەرەبەری سەری ساڵ و پێشوازی لە ساڵی تازە بە مەبەستی بووژانەوەی ژینگەی ناوچەی گەشتیاری سڵێمان بەگی بانە ئەنجۆمەنی ژینگەپارێزی پاژینی شاری بانە هەڵمەتێکی ژینگەپارێزی لەو ناوچەی بەرێوە دەبا کە لە بڵاوکراوەیەکدا داوا لە ژینگەپارێزان و خەڵکی ژینگە دۆستی ئەو شارە دەکات لە ڕۆژی دیاری کراودا یاریدەر و بووژێنەری ژینگەی نیشتمان بن.

دەقی  بەم چەشنەیە:

هاوشاریانی خۆشەویستی شاری بانە ومیرات گرانی سڵێمانبەگ و خەڵکی پێدەشتی ئاربەبا و بانەکۆنی دێرین ئاگادار ئەکەینەوە کە بە پێی ئەرکێک کە لەسەر شانمانە بۆ خزمەت بە ژینگەی نیشتمان و شارەکەمان و لەسەر باوەڕی سەوزی ژینگەپارێزی و بە هاوکاری شارەوانی بانە، دەستمان داوەتە بووژاندنەوە و نووژەن کردنەوەی گوڵی_زەردو_سووری_سڵێمانبەگی_بانە، تا سیمای شارەکەمان زیاتر بڕازێتەوە و ببێتە هۆی داخستنی ناو و ناوبانگ و ڕاکێشانی خەڵک لە هەموو جێیێکی جیهان بۆ بینینی ئەم گوڵە ناوازەیە کە لە مێژوو و کلتور و ئەدەبی کوردی ڕیشەی داکوتاوە.

هەر بۆ ئەو مەبەستەش داوا لە هەموو هاوشاریان و خەڵکی بە فەرهەنگ و ژینگە دۆست و خەمخۆرانی شاری بانەی خۆشەویست و گوندەکانی دەورو بەرو شارەکانی دیکەی کوردستان و ئێران ئەکەین کە بۆ هەرچی باشتر بەڕێوەبردنی ئەم هەڵمەتە، بەشداری کۆڕی زیندووکردنەوەی “گوڵی زەرد و سووری سڵێمانبەگ” بن لەگەڵمان.

کاتی بەڕێوەچوونی مەڕاسیم: ڕۆژی پێنج شەممە ڕێکەوتی۹٦/۱۲/۱۷کاتژمێر ۳ تا ٥ی دوانێوەڕۆ

شوێن: بانە_مەزارگەی سڵێمانبەگ بەشداریتان وەفایێکە بۆ شاری بانە و مێژووەکەی.

هەنگاوەکانتان بە گوڵ ئەنەخشێنین.