سمایل شه‌ڕه‌فی
سووتانی دارستانه‌کانی کوردستان،خه‌سارێکی نه‌ته‌وه‌ییه دیسان دارستانه‌کانی کوردستان بوونه قوربانی. ئه‌وه‌یکه دارستانه‌کانی کوردستان ئاور ده‌گرن یان ئاوریان تێبه‌رده‌درێ به لای هه‌موومانه‌وه ئاشکرایه. به‌ڵام ئه‌وه‌ی تا ئێستا روونه‌و به‌داخه‌وه زۆری گرینگی پێ ناردێ ئه‌و خه‌ساره گه‌وره‌و گرانه‌یه که له سامانی نه‌ته‌وه‌یی کورد ده‌که‌وێ. خه‌سارێک که له‌وانه‌یه به سه‌دان ساڵی دیکه سروشتی کوردستان بۆی قه‌ره‌بوو نه‌کرێته‌وه. به‌ڵام به‌داخه‌وه زیاتر له دوو ساڵه بڵاو بوونه‌وه‌ی هه‌واڵی رۆژانه‌ی ئه‌م خه‌ساره گه‌وره‌و گرانه، نه‌ته‌نیا نه‌یتوانیوه سه‌رنجی بیروڕای گشتیی خه‌ڵکی کوردستان بۆ لای خۆی راکێشێ، به‌ڵکوو له لای تێکۆشه‌ران و دڵسۆزانی میلله‌ت و نیشتمانیش خه‌رێکه وه‌ک رووداوێکی ئاسایی چاوی لێ ده‌کرێ.
له سه‌ر هه‌مووی خه‌ڵکی کوردستانه که یه‌کگرتووانه به گژ سیاسه‌تی “له نێو بردنی دارستانه‌کانی کوردستان” دا ، بچنه‌وه. ئه‌رکی هه‌ر تاکیکی کوردستانه که ویڕای هاوکاری له گه‌ڵ ئه‌نجوومه‌نه‌کانی ژینگه پارێزی له کوردستان، له هه‌ر کوێی کوردستان چاویان به ئاورتێبه‌ربوونی ژینگه‌ی نیشتمانه‌که‌مان که‌وت هه‌وڵی کوژانه‌وه‌ی بده‌ن. له سه‌ر هێزو لایه‌نه سیاسییه‌کانی کوردستانیشه که له رێگای سکاڵا بردن بۆ ناوه‌نده جیهانییه‌کانی پیوه‌ندیدار به ژینگه پاریزی ، له رێگا خه‌ڵک و میدیاکانیانه‌وه وێڕای رۆشنگه‌ری له سه‌ر خه‌سارو زیانه‌کانی کاره‌ساتی ئاگرتێبه‌ربوونی دارستانه‌کانی کوردستان، خۆیان و خه‌ڵک به خاوه‌نانی راسته‌قینه‌ی سه‌روه‌ت وسامانی کوردستان بزانن و بۆ پاراستنی ژینگه‌ی کوردستان که بێگوومان سامانی نه‌ته‌وه‌یی نه‌ته‌وه‌ی کورده زیاتر تێ‌بکۆشن.