ساڵانە حەوت ملیۆن كەس بەهۆی پیسبونی ژینگەوە دەمرن

0
702

رێكخراوی تەندروستیی جیهانی رایدەگەیەنێت؛ ساڵانە حەوت ملیۆن كەس بەهۆی پیسبونی ژینگەوە بەشێوەی مردنی پێشوەختە گیان لەدەست دەدەن.

رێكخراوی تەندروستیی جیهانی لە راپۆرتێكدا رایگەیاند: ساڵانە بەهۆی پیسبونی ژینگەوە حەوت ملیۆن كەس لە جیهاندا دوچاری مردنی پێشوەختە دەبن، ئاماژەی بەوەش كردوە، دەرچونی گازی دوانەئۆكسیدی كاربۆن و پیسبونە كورت مەوداكانی وەك ئۆزۆن و میتان و سناج تەنها نابێتە هۆی گۆڕانی كەشوهەوا بەڵكو دەشبێتە هۆی مردنی پێشوەختەی حەوت ملیۆن كەس لە جیهاندا.

بەپێی راپۆرتەكە ساڵانە سێ ملیۆن و (700) هەزار كەس لە ناوچە كراوەكان و چوار ملیۆن و (300) هەزار ی تریش لە ناوچە داخراوەكان بەهۆی پیسبونی ژینگەوە گیان لەدەست دەدەن، ئەوەشى رونکردوەتەوە کە دەكرێت تا ساڵی (2050) ژمارەی ئەو قوربانیانە بۆ سێ تا پێنچ ملیۆن كەس كەم بكرێتەوە ئەگەر رێوشوێنی پێویست بگیرێتە بەر.